عەدنان موفتی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە میانی وتوێژێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا ئاماژە بەوە دەكات متمانە لەنێوان لایەنە سیاسیەكان لەهەرێمی كوردستاندا نەماوە
کاژمێر 5:45 ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پـێنجشەممە هونەرمەندی ناسراوی کورد کەریم کابان لە تەمەنی 88 سـاڵیدا لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی پاش ململانەیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشیـیەکانیدا کۆچی دوایی کرد
بەهۆی پێنەدانی موچەی پێنج مانگیانەوە فەرمانبەرانی دادگای سلێمانی مانیان گرتووە و بەوهۆیەوە كاروباری هاوڵاتیان و دادگاكە ڕاگیراوە
بۆ تاووتوێكردنی پێشنیاری لامەركەزی بۆ شارەكانی هەرێم بە تایبەت سلێمانی نوێنەری فراكسیۆنە جیاوازەكان لە نوسینگەی پەرلەمانی كوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆكی پەرلەمان كۆبوونەوە
بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی شاری سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوە دەكات سەدان هەزار دۆلار زیان بەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی كەوتووە بەهۆی ئەوەی لەلایەن حكومەتی عیراقیەوە دووجار بڕیاری ڕاگرتنی گەشتەكانی فڕۆكەخانە دراوە
بەهۆی ئاهەنگەكانی سەری ساڵەوە لە شاری سلێمانی 20 كەس بریندار دەبن و كەسێكیش گیانی لەدەستداوە و وتەبێژەی پۆلیسی سلێمانیش دەڵێت چەند كەسێكیان دەسگیركردووە كە هەوڵیانداوە یاری ئاگرین فڕێبدەن بەدەموچاوی خەڵك و نێو باڵەخانەكان و ئۆتێلی شەقامەكان
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ڕێككەوتنی نێوان پارتی و بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پێكهێنانی كابینەی هەشتی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆتایی پێهاتووە.
سالا مەحمود ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفڕاكسیۆنی سەوز باس لە هەوڵی چەند پەرلەمانتارێكی كوردستان دەكات بۆ ئاسایكردنەوەی دۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان.
برزۆ مەجید سەرۆكی فڕاكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان و ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان لەمیانی وتوێژێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا باس لە بارودۆخی ئێستای كوردستان دەكات و دەڵێت:دۆخی ئێیستای كوردستان پێویستی بەچارەسەركردنە لەسەر دوو ئاست"
عەلی حەمە ساڵح دەڵێت، بەپێی دەستور وپەیڕەوی ناوخۆ، گۆڕان هێزێكی مەدەنیە وناتوانێت هێزی چەكدار پێكبهێنێت هەركات بیەوێت ئەو كارە بكات پێویستە كۆنگرە ببەستێت و گۆڕانكاری لەپەیڕەو و دەستوری خۆیدا بكات.
لە شاری سلێمانی مەراسیمی ڕۆژی ئاڵا بەرز ڕاگیرا جگە لەدامودەزگاكانی حكومیەكان لەكوچە و كۆڵان و شەقامەكاندا ئاڵای كوردستان هەڵكرابوو گەنجان بەجلی كوردییەوە هاتبونە سەر شەقامەكان
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت توركیا سەروەری خاكی عیراق و هەرێمی برینداركردووە
گۆران ئازاد پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەپەرلەمانی هەرێمی كوردستانی عیراق لەمیانی وتوێژێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا دەڵێت ئێستا پەرلەمانی كوردستان لەدۆخێكدایە كە ڕەوایی یاسایی هەیە بەڵام هێزی پیادەكرنی یاسایی لاوازە ئەگەرنا دەبوو لەهاتنی هێزی توركیا لێپرسینەوەی لە سەرۆكی حكومەت و وەزیری ناوخۆ و وەزیری پێشمەرگەی بكردایە.
بۆ یەكەمجار لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە شاری سلێمانی كۆنفرانسی ئەسترۆ لەلایەن سەنتەری ژیانەوە بۆ چارەسەری شێرپەنجە بەتیشك بە مۆڵەتی كۆمەڵەی ئەمریكی سازدرا
دژ بە جموجۆڵە سەربازییەكانی سوپای توركیا لە ناو خاكی عیراق بەشێک لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی كە پێكهاتبوو لە چین و توێژە جیاوازەكان لە بەردەم باخی گشتی شاری سلێمانی گردبونەوەیەكی ناڕەزاییان ئەنجامدا
ئەندامێکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەفراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت"لەئێستادا لەڕووی یاساییەوە سەرۆكی پەرلەمان جیاوازە لەسەرۆكی پەرلەمان بە ئەمری واقیع
پاش بڵاوبوونەوەی دوو ڕاپـۆرت لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، دادگای پـیاداچوونەوەی هەرێمی کوردسـتان بڕیاری کارکردنی بە ماددە چواردەی یاسای هۆشبەر لە دادگاکانی هەرێمی کوردسـتان خستەوە کار
جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان لە میانی لێدوانێكیدا بۆ بەشی كوردی دەنگی ئەمەریكا لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ئایا گۆڕان ئامادەیە سەرۆكی پەرلەمان بگۆڕێت ڕایگەیاند
نەسرین عەبدوڵا یەكێک لە فەرماندەكانی هێزەكانی یەپەژە لە ڕۆژئاوای كوردستان ڕایدەگەیەنێت هەركات میللەت داوای لێکردن لە شەنگال بكشێینەوە ئەوا دەكشێینەوە
بۆ ماوەی 48 كاتژمێر گەشتە ئاسمانیە شارستانیەكان لە فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان بە بڕیاری دەستەی فڕۆكەوانی عیراق ڕادەگیرێن
زیاتر نیشـان بده