Accessibility links

عەلی حەمە ساڵح باس لە هەڵوێستی نەوشیروان مستەفا دەكات لەسەر دروستكردنی هێزی چەكدار بۆ گۆڕان


عەلی حەمە ساڵح
عەلی حەمە ساڵح

عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی گۆڕان لەمیانی وتوێژێكیدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا دەڵێت، بەپێی دەستور وپەیڕەوی ناوخۆ، گۆڕان هێزێكی مەدەنیە وناتوانێتهێزی چەكدار پێكبهێنێت هەركات بیەوێت ئەو كارە بكات پێویستە كۆنگرە ببەستێت و گۆڕانكاری لەپەیڕەو و دەستوری خۆیدا بكات.

نه‌وشیروان موسته‌فا، ڕێکخەری بزوتنەوەی گۆڕان
نه‌وشیروان موسته‌فا، ڕێکخەری بزوتنەوەی گۆڕان

عەلی حەمە ساڵح جگە لەوەی پەرلەمانتاری گۆڕانە كەسێكی نزیك و متمانە پێكراوە لای نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری بزوتنەوەی گۆڕان. ئەو باس لەڕای ڕێکخەری بزوتنەوەکەی دەكات لەسەر پێكهێنانی هێزی چەكدار و دەڵێت بێگومان نەوشیروان مستەفا لەگەڵ پێكهێنانی هێزدا نەبووە و نییە چونكە پێكهێنانی هێزی چەكدار ئەگەری شەڕی ناوخۆ لەكوردستان زیاتر دەكات.

عەلی حەمە ساڵح دەڵێت "ئەگەر كاك نەوشیروان بڕوای بەدروستكردنی هێزی چەكدار هەبوایە ئەوا ئەوكاتەی لەناو یەكێتیدا دەهاتە دەر بەشێك لەو هێزە چەكدارەی لەگەڵ خۆی دەهێنایە دەر."

لەبەشێكی تری وتووێژەكەدا عەلی حەمە ساڵح باس لە جێ‌ بەجێ‌ كردنی داوای گۆڕینی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دەكات و دەڵێت تا ئەم ساتە بڕیاری كۆتایی جڤاتی گشتی و ڕێكخەری گشتیش ئەوەیە كە دكتۆر یوسف لەسەرۆكایەتی پەرلەمان لانادات لەهەر قۆناغێكدا بێت چونكە دكتۆر سەرپێچی یاسایی نەكردووە تا بیگۆڕین بۆیە نە لەڕابردوو نە لەئێستا نە لەداهاتوو گۆڕان سەرۆكی پەرلەمانی ئێستای ناگۆڕێت ئەمە ڕای ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانە چونكە وەک دەڵێت ئەو هەرگیز پشتی نەكردۆتە برادەرەكانی.

ژیار موحەمەد، پەیامنێری دەنگی ئەمریکا وتووێژی لەگەڵ عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق کردووە.

زانیاری زیاتر لەدەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:40 0:00


XS
SM
MD
LG