کاکەیییەکان نیگەرانن لە هێرشکردنە سەر سیمبولە ئاینییەکانیان دوای بڵاوبوونەوەی نووسینی کەسێک کە پاشگری کاکەیی هەڵگرتووە، جەخت دەکەنەوە ئەوە ڕای ئاینەکەیان نییە و داوا دەکەن بابەتەکە بەلای ئاینیدا نەبرێت.
بەهۆی گرفتی نێوان دوو بەڕێوەبەرایەتیی حکومەتی خۆجێیی هەڵەبجە لەسەر پارچە زەوییەک، پڕۆژەی دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی پێشکەوتووی ڕاوێژکاری پەک خراوە.
لەماوەی تەنها نۆ مانگی ئەم ساڵدا، 251 کەس لەسەر بیری توندڕەوی و کاری تیرۆریستی لەلایەن دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە دەستگیر کراون. ئەم ئامارە نیگەرانکەرە دەرگایەک بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی گەشەسەندنی ئەم دیاردەیە دەکاتەوە.
دەڤەری هەورامان و هەڵەبجە خاوەنی 36 ناوچەی گەشتیارین و ڕێگای چوون بۆیان نۆژەنکردنەوەی پێویستە.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێت لە نۆ مانگی ڕابردوودا 677 کەسیان بە تۆمەتی بەکارهێنان و فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کردووە، لەو ژمارەیە 185 تۆمەتباریان بازرگانی ناوخۆ بوون و 78 کەسیان بازرگانی نێودەوڵەتین.
نزیکەی دوو ساڵ و نیوە یەکێتیی و پارتی لەسەر پۆستی قائیمقامی خورماڵ ناکۆکن و پرسەکە بە هەڵواسراوی ماوەتەوە. ئەم دۆخە بووەتە هۆی دواکەوتنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان.
پزیشکان دەڵێن دۆزینەوەی شێرپەنجەی مەمک لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا ڕێژەی چاکبوونەوە بۆ زیاتر لە سەدا 90 بەرز دەکاتەوە.
پارێزەرێکی ئەمەریکایی و تیمێکی پارێزەرانی کورد بەردەوامن لە کەیسەکانیان لە دژی 10 کۆمپانیا و کەسایەتیی وڵاتانی ئەوروپایی و عەرەبی، دەڵێن ئەو کۆمپانیا و تۆمەتبارانە ماددەی قەدەغەکراویان بە ناوی خوازراوی ماددەی کشتوکاڵی بە ڕژێمی ئەو کاتەی عێراق فرۆشتووە.
دار گوێز کە وەک سەرچاوەی بژێوی و هێمای باخەوانەکانی هەورامان دەناسرێت، ڕووبەڕووی مەرگێکی بێدەنگ بووەتەوە. نەخۆشییەکی کەڕوویی، کە نزیکەی هەشت ساڵە بڵاوبووەتەوە، سەدان داری بەتەمەنی وشک کردووە.
سەرەڕای سەختی ڕێگاکە و نەبوونی هیچ پشتیوانییەکی دارایی، کچانی کاراتی هەڵەبجە بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە و بە هاوکاریی ڕاهێنەرە خۆبەخشەکانیان، توانیویانە لە ڕێگەی کۆشش و ماندووبوونی خۆیانەوە بەربەستە کۆمەڵایەتی و کلتوورییەکان تێپەڕێنن.
سەرەڕای ئەوەی ناوچەی بیارە لە هەورامان وەک دەروازەیەکی گرنگی بازرگانی و ناوەندێکی گەشتیاریی پڕ داهات دەناسرێت، زۆربەی فەرمانگە حکومییەکان بەدەست نەبوونی بیناوە گیرۆدەبوون و چەندین فەرمانگە لەناو یەک بینای تەسکدا کۆکراونەتەوە.
قوتابخانەی سیروانی بنەڕەتی، کە 360 قوتابی تێیدا دەخوێنن و ماوەی 27 ساڵە لەلایەن خێرخوازنەوە دروست کراوە، لە ئێستادا لە مەترسییەکی گەورەی داڕماندایە.
بەهۆی هاوردەکردنی بەرهەمی تەماتەی ئێرانی بە شێوەیەکی قاچاخ لە خاڵە سنوورییەکان، سەدان جوتیار لە گردبوونەوەیەکدا دەرگای دەرچوونی بارهەڵگرەکانی مەرزی باشماخیان داخست.
بەربەستە یاساییەکانی یاسای ئێران، ڕێگاکانی دۆزینەوەی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجەی ئاڵۆز کردووە، بە گوێرەی وتەی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق و شارەزایانی یاسای نێودەوڵەتی، ئەوە هەنگاوە پێشێلکردنی ڕێککەوتنامە نێودەوڵەتییەکانە.
کاردانەوەی خێرا و ئەرێنی بۆ ڕاپۆرتێکی دەنگی ئەمەریکا پاش ڕەنگدانەوەی کێشە و کەموکوڕییەکانی خولی فێربوونی مۆسیقا بۆ نابینایان لە هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری پارێزگاکە دەستبەجێ هاتە سەر هێڵ. توانی خەونی نزیک بوونەوەیان لە دروستکردنی گروپێکی هونەری بۆ بەدی بهێنێت.
ژمارەیەک بەهرەمەندی نابینا لە ڕێگەی دەنگ و لەرەلەری دەفەوە، تاریکییان کردووەتە ڕووناکی و لە بەرەبەیانی دروستکردنی گرووپێکی مۆسیقیی سەربەخۆدان. ئەوان بە هەنگاوی کۆڵنەدەرانە و پشتیوانیی مامۆستاکەیان سەلماندوویانە کە شایانی بەزەیی نین، بەڵکو خاوەن توانایەکی بێسنوورن.
گردی بەکراوا، کە شوێنەوارێکی مێژووییە و نزیکەی 6 هەزار ساڵ تەمەنیەتی و هاوشێوەی قەڵای هەولێر و کەرکوک مێژووی ژمارەیەک لە شارستانیەتیە جیاوازەکانی لە خۆگرتووە، بەڵام بەهۆی نەبوونی مۆزەخانەوە، پارچەکانی لە ساڵی 1929 تا ئێستا کە دەدۆزرێنەوە، براونەتە مۆزەخانەکانی بەغدا و سلێمانی.
زیاتر نیشـان بده