Accessibility links

نوخشە ناسیح بۆ VOA: کونسوڵی ئەمەریكا بەڵێنی پێداین هاوكاربێت لە بە پارێزگاناساندنی هەڵەبجە لە عێراق


کونسوڵی ئەمەریکا سەردانی هەڵەبجە دەکات
کونسوڵی ئەمەریکا سەردانی هەڵەبجە دەکات

دوای دواکارییەکان بۆ بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە لە عێراق و دوای ئەوەی وەفدێكی هەڵەبجە سەردانی بەغدایان كردبوو بەو مەبەستە، ستیڤ بیتنەر کونسوڵی گشتی ئەمەریكا لە هەولێر بە سەردانێک هاتە پارێزگای هەڵەبجە و ژمارەیەک كۆبوونەوە و دیداری ئەنجام دا.

ستیڤ بیتنەر کونسوڵی گشتی ئەمەریكا لە هەولێر ئەمڕۆ پێنج شەمە 13ی مانگی 3 ی 2025 بە سەردانێک گەیشتە هەڵەبجە و لەمۆنۆنێنتی شەهیدانی هەڵەبجە چەپكە گوڵی ڕێزو وەفای گەلی ئەمەریكای لەسەر پەیكەری عومەری خاوەر، سیمبولی شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجە دانا.

نوخشە ناسیح قائیمقامی هەڵەبجە لە لێدوانێكدا بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاند،" هاتنی كونسڵی یەكێک لە ولاتە زلهێزەكان بۆ هەڵەبجە و كەیسی هەڵەبجە زۆرگرنگە و پەیوەندیەكی زۆر باشمان لەگەڵ كونسوڵگەری ئەمەریكا هەیە، ئەوان بەهۆی ئەوەی كە لە یادی كیمبارانی هەڵەبجەدا كاری ئیداری خۆیان هەیە و ناتوانن ئامادەبن، ئەمڕۆ هات و چەپگە گوڵی ڕێزو وەفای لەسەر گڵكۆی شەهیدەكانمان دانا."

نوخشە ناسیح وتیشی،"لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ پارێزگار و قائیمقام و ئیدارەی هەڵەبجە،کونسوڵی ئەمەریكا پرسیاری لەسەر دواین هەنگاوەكانی ناساندنی هەڵەبجە وەک پارێزگا لە عێراق كردووە. ئەو زۆر لای گرنگ بوو بزانێت هەنگاوەكان بە كوێ گەشتوون، دوای ڕوونكردنەوەكانمان، کونسوڵی ئەمەریكا ڕایگەیاند لەگەڵ هێزە كوردییەكان دوسیەی بە پارێزگا ناساندنی هەڵەبجە باس دەكەین و هەوڵەكانمان دەخەینەكار بۆ تەواوكردنی ئەم هەنگاوە."

لە كۆتایی لێدوانەكەیدا قائیمقانی هەڵەبجە ڕایگەیاند، "کونسوڵی ئەمەریكا لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە كۆبوویەوە بە ئامانجی پەرەدان بە پەیوەندیە ئابوریەكانی نێوان ئەمەریكا و پارێزگای هەڵەبجە، كە ئەم هەنگاوە دەرفەتێكی باش دەبێت بۆ بوژانەوەی هەڵەبجە ."

XS
SM
MD
LG