سەبارەت بەو پێشلکارییانەی کراون لە بەرامبەر مافەکانی مرۆڤ لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2021 ، ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ Human Rights Watch ڕاپـۆرتی ساڵانەی خۆی بڵاوکردەوە.
زایەڵەی داهێنان بەرنامەیەکی هەمەڕەنگ و هونەریە، ئاسۆ جەبار ئامادە و پێشکەشی دەکات، چەندین بابەتی هەمەچەشن لەخۆ دەگرێت لەناویاندا هونەری دیجیتاڵ، وتووێژێک لەگەڵ هونەرمەند کاروان چێوار، فیستیڤاڵی ساڵانەی هونەری شاری جێرسی و ڕاپۆرتێکی تایبەت لەسەر شاری ڕەواندز
دوو پەرلەمانتار لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق "ڕوپاک ئەحمەد لە فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری کوردستان، هەروەها گوڵستان سەعید، جێگری سەرۆکی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و مافەکانی مرۆڤ لە پەرلەمانی هەرێم" سەردانی زیندانییەکانی بادینان و کەسوکاری زیندانییەکانیان کردوە.
لە مانگی دووی ئەمساڵەوە چالاكوان و ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی و گوهدار زێباری و ئەیاس كەرەم و هاریوان عیسا و شڤان سەعید لە لایەن دادگای تاوانی دووی هەولێر بە تۆمەتی ئەوەی كە هەوڵی تێكدان و كاری سیخوڕییان كردووە بڕیاری شەش ساڵ زیندانی کردنیان بەسەردا سەپێندرا
بارودۆخی سەختی ئابوری و ژیان و بژێوی ژیانی خەڵک لەهەرێمی کوردستان تێکڕا پەیوەندییەکی قوڵیان هەیە بە کۆمەڵێک فاکتەری ئابوری و سیاسی و ستراتیژ و پلانی حکومەت و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانەوە.
کاریگەرییەکانی پەتای کۆرۆنا بەسەر تەواوی جیهانەوە هەر لەسەرەتای ساڵی2020ەوە تا ئێستا سەخت و دژوار بووە، بەتایبەتی بۆ وڵاتە هەژارەکان و ئەو وڵاتانەی کە سیستمێکی خراپ یان لاوازی تەندروستیان هەیە.
هاوکاتی ناڕەزاییەکانی خەڵک و حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بەرامبەر لەشکرکێشی تورکیاو بوردومانە چڕەکانی بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان لەڕێی فڕۆکە جەنگییەکان و درۆن و لەشکرەوە، بەڵام بۆردومانەکانی بۆ سەر بنکەو باڕەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و بۆ سەر خەڵکی مەدەنیش هەر بەردەوامە.
سەرباری هەواڵ و بە گەڕخستنی پەیوەندی و هەڵمەتەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پێشێلکاری بەرامبەر ڕۆژنامەوانان و میدیاکاران، بەڵام هێشتا لە هەرێمی کوردستان پێشێلکارییەکان بەردەوامن
بەپێی راپۆرتە جیهانییەکان ڕەوشی ئازادی ڕادەربڕین و ڕۆژنامەگەریی لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا لە پاشەکشێدایە بە تایبەتی لەو وڵات و هەرێمانەدا کە بە وڵاتانی سەرکوتکاری ئازادی ڕۆژنامەگەری ناوبانگیان هەیە
شرۆڤەکار و مافناسێکی کورد کە کار لەسەر ئاسایشی نیشتیمانی هەرێمی کوردستان دەکات دەڵێت "هێزی پێشمەرگەی ڕۆژ بەشداری هیچ شەڕێکی دژە تیرۆر و داعشی نەکردووە و پشتیوانیشی لەهیچ هێزێکی کوردستانی نەکردووە دژی داعش"
هەرچەند ڤایرۆسی کۆڤید-19 زۆر بەخێرایی بەتەواوی جیهاندا بڵاوبۆوە بەڵام تا ئەم سەروەختە تەشەنکردنی خێرای ئەم ڤایرۆسە نەبۆتە جێی گومان و لێکۆڵینەوەی رژد لەو بارەیەوە.
تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا هەر کاری نەکردۆتەسەر باری تەندروستی و نەخۆشخانەکان و پێداویستییە پزیشکیی و خۆپارێزێکان، بەڵکو بە رژدیش کاری کردۆتە سەر دۆخی ئابوری
وڵاتانی پێشکەوتوو لە فەڕەنساوە تا ئیتالیا و ئیسپانیا و بەریتانیا و ئەڵمانیا هەرچی توانای خۆیان هەیە خستویانەتە گەڕ بۆ ڕووبەڕووبونەی ئەم پەتا کوشندەیە، بەڵام کەموکورتییە تەندروستییەکان تا ڕادەیەکی زۆر بوونەتە جێی نیگەرانی و فشارێکی زۆر بۆ ئەو دەوڵەتانە.
ئاسۆ کەمال نامەیەک دەنێرێت بۆ رێکخراوی تەندروستی جیهانی و دەڵێت وەڵامەکەیان بۆ من شۆکێک بووەو لەوەڵامدا نوسیویانە "120 وڵات کەموکورتی تاقیگەی پزیشکیان هەیە، 85 وڵات کەموکورتی پێداویستی خۆپارێزیی کەسیان هەیە."
بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا بەو رادەیەی کە تا ئەم سەروەختە زیاتر لە 260 هەزار کەس لە ئەمریکادا توشبوون، حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەترسی بڵاوبوونەوەی زیاتر و تەشەنەکردنی لەتەوای ولایەتەکانی ئەمریکادا کۆمەڵێک رێوشێنیان گرتۆتە بەر وەک قەدەغەکردنی هاتوچۆو کەرەنتینەو دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی
تیمێکی پزیشکانی بێ سنور گەیشتوەتە ئێران بەڵام دەسەڵاتدارانی ئێرانی، نەک هەر کارئاسانییان بۆ ناکەن، بەڵکو تەگەرەش دەخەنە بەردەم دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی تایبەت لەلایەن ئەو تیمەوە.
دکتۆر ئارام گەڵاڵی ئاگاهی دەدات و دەڵێت ئەم ڤایرۆسە زۆر بە ئاسانی بڵاودەبێتەوە و خەڵکێکی زۆر بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و زیاتریش دەبێت.
زیاتر نیشـان بده