پـیرۆزبایی لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لە 25 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی

دەنگی ئەمەریکا لە ساڵی 1942 لە لایەن دەوڵەتی ئەمەریکاوە دامەزرا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پـرۆپاگەندەی نازیـیەکان لەو سەردەمە کە شەڕی دووەمی جیهانی بوو. پاشان لەگەڵ سەرهەڵدانی شەڕی سارد و پـێشهاتەکانی دیکەی جیهان پەرە بە دەنگی ئەمەریکا درا. لە ئێستادا بە زیاتر لە 40 زمان بەرنامەکانی پـێشکەش دەکات، لەوانە زمانی کوردی.

مەزەندە دەکرێت 236.6 ملیۆن کەس لە جیهان بواری ئەوەیان هەبێت گوێبیستی بەرنامەکانی ڕادیۆی ببن یان بتوانن بەرنامەکانی تەلەفیزیۆنی ببینن، ئەمە جگە لەوەی بە دەیان زمان و زاراوە ماڵپەڕی هەیە و دەتوانرێت لە هەر شوێنێـکی ئەم جیهانە سەردان بکرێن، ئەگەر هێڵی ئنتەرنێت هەبێت و سانسۆری ڕژێمە زۆردار و دیکتاتۆرەکانیان لەسەر نەبن.

دەنگی ئەمەریکا هەرچەندە لە لایەن دەوڵەتی ئەمەریکاوە بودجەی بۆ دابین دەکرێت، بەڵام دەزگایەکی ڕاگەیاندنی سەربەخۆی بێ لایەنە و ئەرکی سەرەکی گەیاندنی ڕاستیەکانە، بە تایبەتی هەڵوێست و بیروبۆچون و تێڕوانینی حکومەتی ئەمەریکا لە بەرامبەر بابەتە ناوخۆیی و دەرەکیـیەکاندا.

ئەمساڵیش بەبۆنەی 25 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا و هەروەها 75 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەنگی ئەمەریکا بە گشتی، ژمارەیەک کاربەدەست و بەرپـرسی کوردی پـیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی دەنگی ئەمەریکا کردووە، بە تایبەتی بۆ بەشی کوردی.

ئێمەش وەکو بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا سوپاسی هەموو لایەک دەکەین و هیوادارین بتوانین سەرکەوتووانە کاری خۆمان ئەنجام بدەین.

Your browser doesn’t support HTML5

گوڵستان قوربان، ڕۆژنامەوانی کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئۆزگورگون

Your browser doesn’t support HTML5

ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکرات

Your browser doesn’t support HTML5

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

Your browser doesn’t support HTML5

عەبدوڵا موهتەدی، سکرتێری گشتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

Your browser doesn’t support HTML5

عوسمان بایدەمیر، گوتەبێژی هەدەپە

Your browser doesn’t support HTML5

محەمەد حاجی مەحمود، سکرتێری حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان

Your browser doesn’t support HTML5

مستەفا مەولودی، سکرتێری گشتی حزبی دیموکراتی کوردستان

Your browser doesn’t support HTML5

نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکوک

Your browser doesn’t support HTML5

ئیبراهیم عەلی زادە، سكرتێری كۆمەڵ - ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران

Your browser doesn’t support HTML5

بەرهەم ساڵح، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

Your browser doesn’t support HTML5

ڕێبوار حەمەد، وتەبێژی فەرمی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان

Your browser doesn’t support HTML5

عومەر ئێلخانیزادە، سكرتێری گشتیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان

Your browser doesn’t support HTML5

شۆڕش حاجی، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان

Your browser doesn’t support HTML5

محەمەد ئەحمەد، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی لە سلێمانی

Your browser doesn’t support HTML5

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

Your browser doesn’t support HTML5

محەمەد قادر نەزیفی، ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران

Your browser doesn’t support HTML5

سەردار قادر، پارێزگاری سلێمانی بە وەکالەت