سەرۆک ترامپ دەڵێت چین دەیتوانی ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بگرێت

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی چین دەیتوانی ڕێگە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بگرێت پێش ئەوەی ڤایرۆسەکە بە سەرتاسەری جیهاندا بڵاوببێتەوە، وتیشی بەڕێوبەرایەتییەکەی " لێکۆڵینەوەیەکی جددی " دەستپێکردووە لەسەر ئەوەی لە سەرەتاوە چی ڕوویداوە.

سەرۆک ترامپ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی وتی " لێکۆڵینەوەیەکی جددی دەکەین، ئێمە ڕازی نین لە چین."

وتیشی " ئێمە باوەڕمان وایە دەکرا لە سەرچاوەکەیەوە ڕابگیردرێت، دەکرا بەخێرایی ڕابگیرایە و ئێستا بە هەموو جیهاندا بڵاونەدەبۆوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز