پێنتاگۆن هەزاران هێرشی ئاسمانی ئاشکرا نەکردووە

ماڵپەڕەکە ئەوەشی زیاد کردووە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ساڵی ڕابردوودا بەلایەنی کەمەوە ٤٥٠ هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە لە ئەفغانستان کە تۆمار نەکراون لە لایەن هێزی ئاسمانی ئەمریکاوە، وە ئەو هێرشە ئاسمانییانەش بە کۆپتەر و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئەنجامدراون کە سەر بە سوپای ئەمریکان.

وە بەپێی ئەو ماڵپەڕەش کە خۆی بە ماڵپەڕێکی سەربەخۆ ئەزانێت دەڵێت کە ئەو زانیاریانەی کە دیار نین ئەگەڕێنەوە بۆ ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠٠١.

شایەنی باسە نە سوپا و نە وەزارەتی بەرگریش وەڵامی ئەم قسانەیان نەیاوەتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز