ئەمەریکا دەیەوێت خێرایی بدات بە گەڕاندنەوەی پتر لە دە هەزار کۆچبەر بۆ وڵاتەکانیان

کەمپی سنووری کۆچبەران

حوکمەتی ئەمەریکا رۆژی شەممە رایگەیاند کە ئەو خێرایی دەدات بە رەوتی هەڵمەتی پرۆسەکانی گواستنەوەی ئاسمانی بۆ پتر لە 10 هەزار کۆچبەر ئەوانەی زۆربەیان خەڵکی وڵاتی هایتین و دەسەڵاتدارانی ئەمەریکی لە ستانی تەکساس ئەو کۆچبەرانەی لە ژێر پردێکدا جێگیکردوە دوای ئەوەی لە سنوری مەکسیکەوە هاتونەتە نێو ئەمەریکاوە.

لەو بارەیەوە وەزارەتی ئاسایشی نێوخۆی ئەمەریکایی لە راگەێندراوێکدا ئاماژەیکرد بەوەی کە فرۆکەی زیاتریان بۆ گواستنەوەی ئەو کۆچبەرانە بۆ هایتی و وڵاتانی دیکە کە کۆچەرەکانی لێیانەوە هاتوون بۆ ئەمەریکا دابیندەکات .