گیان لەدەستدانەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ئەمەریکا لە زیادبووندایە

زانکۆی جۆنز هۆپکینز ئاماژەی بەوەدا حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ئەمەریکا 250,000 حاڵەتی تێپەڕاندووە.

تاوەکو ئێستا ئەمەریکا لەسەر ئاستی جیهان لە پلەی یەکەمدایە لە زۆرترین حاڵەتی گیان لەدەستداندا، دوای ئەمەریکا بەڕازیل دێت کە 166,699 حاڵەتی گیان لەدەستدانی هەیە و دواتریش هیندستان 130,993 حاڵەت و مەکسیک 99,026 حاڵەت.

بەهەمان شێوە ئەمەریکا لە پلەی یەکەمدا دێت لە زۆرترین حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهاندا، تاوەکو ڕۆژی چوارشەممە زیاتر لە 11 ملیۆن حاڵەتی توشبوون لەو وڵاتە تۆمارکراوە.

لەلای خۆیەوە شاری نیویۆرکی ئەمەریکا لە ڕۆژی پێنجشەممەوە قوتابخانە گشتیەکان دادەخات وەکو ڕێوشوێنێک بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە لە شارەکەدا.

سەرچاوە/ فرانس پرێس