سەرۆک ترامپ بەنیازە لە سعودیە لەسەر ئیسلام وتارێک بدات

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بەنیازە وتارێکی گەورە بدات سەبارەت بە ئیسلام لەماوەی سەردانە چاەڕوانکراوەکەیدا بۆ سعودیە.

ڕاوێژکاری ئسایشی نیشتیمانی مکماستەر بە ڕۆژنامەنووسانی وت سەرۆک ترامپ ڕۆژی هەینی دەچێت بۆ سعودیە و چاوی بە سەرکردەکانی زیاتر لە پەنجا وڵاتی موسوڵمان دەکەوێت و وتارێکی راستەوخۆ دەدات سەبارەت بە ئیسلام و بە پێویستی دەزانێت ئەو وتارە بدات بۆ ڕووبەڕووبونەوەی بیروڕای توندڕەوی دەرخستنی ئاشتی ئیسلام.

مکماستەر وتی ئامانجی یەکەم گەشتی سەرۆک ترامپ بۆ دەرەوە یەکێتیە لەنێوان موسوڵمانەکان و جولەکەکان و مەسیحیەکاندا و دوای سعودیە دەچێت بۆ ئیسرائیل و لەوێشەوە دەچێت بۆ ڤاتیکان.

مکماستەر وتی دوای ڕۆژێک لە گفتوگۆکردن لەگەڵ پاشا سەلمانی سعودیە و شازادەکەی، سەرۆک ترامپ دەیەوێت چاوی بە سەرکردەکانی جیهانی موسوڵمانان بکەوێت و یارمەتییان بدات سەنتەرێک بکەنەوە بۆ نەهێشتنی بیروڕای توندڕەوی.

سەرچاوە / VOA