دانۆڵد ترامپ و نیکی هێلی کە هەردووکییان لە کێبڕکێی کۆمارییەکاندان بۆ هەڵبژاردنی یەکێکییان بۆ نوێنەرایەتیکردنی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا، لە واشنتنی پایتەخت لە ماوەی هەڵبژاردنی کۆمارییەکاندا ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، ئەمەش لە دەرفەتێکدا بۆ هەیڵی تاوەکو سەرکەوتنێک بەسەر ترامپدا تۆمار بکات.
ترامپ توانیویەتی لە هەڵبژاردنەکانی کۆمارییەکاندا لە چەندین ویلایەت لە هێلی بباتەوە و تاوەکو ئێستا هێڵی لە هیچ ویلایەتێکدا سەرکەوتنی بەسەر ترامپدا بە دەست نەهێناوە، تەنانەت لە ویلایەتەکەی خۆشی لە نۆرث کارۆلاینا.
واشنتنی پایتەخت لە کۆی 2,429 نوێنەر لە سەرانسەری وڵاتەکەدا کە ڕەوانەی کۆنگرەی نیشتیمانی کۆمارییەکان دەکرێن لە مانگی حەوتدا، تەنها 19 نوێنەر دەنێرێت، لەو کۆنگرەیەدا بەربژێری کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا دەستنیشان دەکرێت. ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی یەکشەممە لە واشنتن پێناچێت ئاڕاستەی کێبڕکێکە بگۆڕن کە تێیدا ترامپ پێشەنگە، ترامپ لە سەرجەم کێبڕکێکانی پێشووتردا سەرکەوتنی بە دەستهێناوە.
ناوەندی ئێس ئێف ئەی کە پشتیوانیکاری سەرەکییە لە کەمپینەکەی هێڵی، دەڵێت هێشتا واشنتن دەکرێت دەرفەتێک بێت بۆ هەیڵی تاوەکو یەکەم سەرکەوتن بەسەر ترامپدا تۆمار بکات.
لە ماوەی کێبڕکێکەی پێشووتری کۆمارییەکاندا لە واشنتن لە ساڵی 2016 دا، ترامپ کەمتر لە سەدا 14 ی دەنگەکانی بە دەستهێنا و دەنگی هیچ نوێنەرێکی لە ویلایەتەکەدا بە دەست نەهێنا، بەڵام سەرەڕای ئەوەش، لە کۆنگرەی نیشتیمانی کۆمارییەکاندا وەکو بەربژێری کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە ساڵی 2016 دا هەڵبژێردرا.
ئەگەر ترامپ لە واشنتنیش سەربکەوێت، ئەوە دەریدەخات کە ترامپ لایەنگریی لە هەموو چین و توێژەکانی کۆمارییەکاندا هەیە.
نەبوونی ڕاپرسی لە ناوخۆدا و کەمیی کۆمارییەکان لە شارەکەدا نادیارییەکی دروست کردووە سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە ویلایەتەکەدا.
ڕۆژی هەینی هێڵی لە واشنتن کەمپینێکی کرد و میوانداری بۆنەیەکی کرد لە هەمان ئەو هۆتێلەی کە دەنگدانەکەی تێدا بەڕێوەدەچێت. کەمپینەکەی ترامپ بە شێوەیەکی بەرچاو دیار نەبووە لە شارەکەدا، تەنها نامەیان ناردووە بۆ لایەنگرانی ترامپ و داوایان لێکردوون دەنگ بدەن.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
نیکی هێلی دەرفەتی هەیە لە کێبڕکێی کۆمارییەکاندا لە واشنتن بەسەر ترامپدا سەربکەوێت
نیکی هەیڵی