سەرۆک ترامپ هەنتسمان هەڵدەبژێرێت وەکو باڵێۆزی ئەمەریکا لە ڕوسیا

کۆشکی سپی ڕایگەیاند سەرۆک دانۆڵد ترامپ جان هەنتسمان هەڵدەبژێرێت وەکو باڵیۆزی ئەمەریکا لە ڕوسیا، جان هەنستمان پێشتر لە ماوەی سەرۆکایەتی باراک ئۆبامادا نوێنەرانی ئەمەریکا بووە لە چین.

بڕیاری هەڵبژاردنەکە پێویستی بە پەسەندکردنی ئەنجومەنی نوێنەران هەیە و بەهۆی ئەوەوە کە گوایە ڕوسیا دەستی لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا وەردابێت هەموو چاوەکان لەسەر ئەو پۆستەن.

شایەنی باسە سەرۆک ترامپ لەژێر وردبینیدایە لەلایەن کۆنگرێس و لێکۆڵەرەوەی تایبەتەوە سەبارەت بە دەستێوەردانەکەی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا و هەروەها ئەگەری ئەوەی کە ڕوسیا پەیوەندیی هەبووبێت بە کەمپینی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک ترامپەوە، سەرۆک ترامپیش هەموو ئەوانە ڕەت دەکاتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز