سه‌رۆکی سوریا بشار ئه‌لئه‌سه‌د کۆمیته‌یه‌کی دامه‌زراندووه بۆ لێکۆڵینه‌وه له شیانی لابردنی باری نائاسایی 50 ساڵه‌ی وڵاته‌که.
ئاژانسی ڕه‌سمی وڵاته‌که له ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند کۆمیته‌یه‌کی شاره‌زایانی یاسایی، یاسایه‌کی دژه تیرۆر ئاماده ده‌که‌ن وه‌کو ڕێگا خۆشکردن بۆ لابردنی باری نائاسایی له‌سه‌ر وڵات. ده‌شڵێت ڕه‌نگه کۆمیته‌که لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی تا 25 ی مانگی چوار کۆتایی پێبهێنێت.
وه‌ها دیاره ئه‌م هه‌نگاوه هه‌وڵێک بێت بۆ هێوه‌رکردنه‌وه‌ی خۆپیشانده‌رانی توڕه، که داوای لابردنی باری نائاسایی 50 ساڵه‌ی وڵات ده‌که‌ن که کۆبوونه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن قه‌ده‌غه ده‌کات.
له وتاره‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌یدا سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌کانی که هه‌فته‌یه‌ک زیاتره به‌رده‌وامن، به‌ڕێز ئه‌سه‌د هیچ ئاماژه‌ی به باری نائاسایی وڵات نه‌دا سه‌رۆکی سوریا گوتی بیانیان و ماڵپه‌ڕی تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی پیلان ده‌گێڕن بۆ ڕوخاندنی حکومه‌ته‌که‌ی.
شایانی باسه ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ی ئۆپۆزسیۆن گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی 11 ساڵه‌ی بشار ئه‌لئه‌سه‌د و ده‌سه‌ڵاتی له‌مێژینه‌ی بنه‌ماڵه‌که‌ی.