کۆریای باشوور ژمارەیەکی پێوانەیی لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆماردەکات

کۆریای باشوور ڕایگەیاند ڕۆژی هەینی ژمارەیەکی پێوانەی لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکردووە، لەکاتێکدا ترس لە شەپۆلی سێیەمی ڤایرۆسەکە هەیە لە کریسمسدا.

کۆریای باشوور ئاماژەی بەوەدا ڕۆژی هەینی 1241 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە ئەمەش لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکەوە تاوەکو ئێستا ژمارەیەکی پێوانەییە لەو وڵاتەدا

کارمەندی بەڕێوبەرایەتی کارەساتەکان یون تای هو وتی " داوا لە خەڵکەکە دەکەین هەموو گردبوونەوە و چاوپێکەوتنەکانتان هەڵبوەشێننەوە، تەنانەت لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکانیشتاندا."

لە سەدا 70 ی حاڵەتە نوێیەکان لە ناوچەی سیئۆلی گەورە تۆمارکراون کە نیوەی دانیشتوانی وڵاتەکەی تیادا دەژی.

سەرچاوە/ فرانس پرێس