له هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیادا وه‌ک ڕۆژنامه‌وان سه‌ردار موحه‌مه‌د ، سه‌رپه‌رشتیاری دۆسێی تورکیا و ئێران له ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه ده‌ڵێت مه‌سه‌له‌ی ئایین فاکته‌رێکی سه‌ره‌کی بووه له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، ڕۆژنامه‌وان سه‌ردار ده‌شڵێت بۆ کورده‌کانی تورکیا وه‌ک چۆن فاکته‌ری ئایین ڕۆڵی هه‌بووه ، به هامان شێوه‌ش فاکته‌ری شوناسی نه‌ته‌وه‌یی گرنگی خۆی هه‌بووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:21 خوله‌که.