سعودیە هاتنی هاوڵاتیانی 20 وڵات بۆ وڵاتەکە ڕادەگرێت

دەزگای هەواڵی فەڕمی ئاماژەی بەوەدا ڕۆژی سێشەممە سعودیە بڕیاریداوە هاتنە ناوەوەی هاوڵاتیانی 20 وڵات بۆ ناو وڵاتەکە ڕابگرێت.

بەڵام بڕیارەکە دیبلۆماتکاران و هاوڵاتیانی سعودیە و ڕاوێژکارانی تەندروستی و خێزانەکانیان ناگرێتەوە، ئەمەش لە ڕێوشوێنێکدا بۆ ڕێگریکردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.

ڕێوشوێنە کاتییەکە لە 3 ی مانگی دوودا دەستپێدەکات و هاوڵاتیانی ئیماڕات و ئەڵمانیا و بەڕیتانیا و ئەمەریکا و باشووری ئەفریقا و فەڕەنسا و میسڕ و لوبنان و هیندستان و پاکستان دەگرێتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز