په‌یامنێری ڕۆژنامه‌ی واشنگتن پۆست جه‌یسن ڕه‌زائیان بۆ ماوه‌ی 544 رۆژ له لایه‌ن حکومه‌تی ئێرانه‌وه به‌ندکرا، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئێران ڕێکه‌وتنی ناو‌کی مۆر کرد ناوبراو ئازاد کرا. گرێتا ڤان سوستێرێن، که وه‌ک هاوکارێکی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له 4ی مانگی دووی زاینی ئه‌مساڵ وتووێژی له گه‌ڵ به‌ڕیز ڕه‌زائیان کردوه سه‌باره‌ت به ئه‌زموونی خۆی له به‌ندیخانه ده‌دوێت و کتێبێکی نوێ به ناوی "به‌ندکراو" نووسیووه.
جه‌یسن ڕه‌زائیان له شاری سان‌فرانسیسکو، ئه‌مه‌ریکا له بابێکی به ڕه‌گه‌ز ئێرانی و دایکێکی به ڕه‌گه‌ز ئه‌مه‌ریکایی له دایک بوو.
جه‌یسن به‌هاری 2001ی زاینی کاتێک ته‌مه‌نی 25 ساڵ بوو سه‌ردانی ئێرانی کرد. ئه‌و بۆ ماوه‌ی گه‌ڵێک ساڵان له ئه‌و وڵاته ده‌ژیا و وه‌ک په‌یامنێری رۆژنامه‌ی واشنگتن پۆست و هی تر کاری ده‌کرد.
به‌ڵام له ئێران ده‌یگرێت و تاوانی ده‌خه‌نه سه‌ر که بۆ ئاژانسی سی ئای ئه‌ی کاری سیخوری ده‌کات، تاوانێک که جه‌یسن ئێستاش به ڕاستی نازانێت و ده‌ڵێت هه‌رگیز بۆ هیچ ئاژانسێکی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکای کارم نه‌کردوه. ئه‌و ده‌ڵێت هه‌ر چه‌ند حکومه‌تی ئێران به‌ڵگه‌یه‌کیان نه‌خسته ڕۆ که پشتیوانی له ئیدعاکه‌یان بکات به‌ڵام په‌روه‌نده‌یه‌کی گه‌وره‌یان له دژی ئه‌و هه‌م له نێو خه‌ڵک و هه‌م له نێو دادگا وه‌سه‌ریه‌ک خست.
ئه‌و ده‌ڵیت ته‌نیا ئه‌مه‌ریکاییه‌ک نه‌بووه که ئه‌و کات له ئێران دا ده‌ژی، به‌لام له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌م وڵاتیی ئه‌مه‌ریکا و هه‌م ئێرانی بوو- له به‌ر ئه‌وه‌ی باوکم به ڕهچهڵهیهک ئێرانیه - و له هه‌مان کاتدا ته‌نیا وڵاتی ئه‌مه‌ریکایی بووم که له پله‌یه‌کی ئاوا به‌رزدا کارم ده‌کرد، پێم وایه حکومه‌تی ئێران وایان بیرکرده‌وه که له دادگادا وه‌ک وڵاتییه‌کی ئێرانی ڕه‌فتارم له گه‌ڵ بکه‌ن، به‌ڵام پاشان له سازان له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا وه‌ک به‌رتیلێک که‌ڵکم لێوه‌ربگرن.
جه‌یسن شی ده‌کاته‌وه که هه‌م ئه‌و که‌سانه‌ی له ده‌ستوری گرتنی منیان دا و هه‌م ئه‌و لایه‌نانه‌ی نیو حکومه‌ت که ده‌یانه‌ویست ئێران له کۆمه‌ڵگای ڕۆژئاوا دووربخه‌نه‌وه ده‌یانزانی که ئه‌من تاوانێکم لێ روونه‌داوه. به‌ڵام سه‌رئه‌نجام ئه‌و که‌سه‌ی کاری لێپرسینه‌وه‌ی ده‌کرد پیی گوتم"ئێمه ده‌زانین هیچ کارێکی هه‌ڵه‌ت نه‌کردووه."
به‌ندیخانه
جه‌یسن ده‌ڵیت له حه‌وتووه‌کانی سه‌ره‌تایی له به‌ندیخانه نه‌مده‌زانی بیر له چی بکه‌مه‌وه. کێژببووم، ده‌ترسام، به‌ڵام وام بیرده‌کرده‌وه که ئه‌وه ڕۆژێک به کۆتایی دێت. پاشان که بردیانمه به‌ندیخانه‌ی تاکه‌که‌سی، دۆخێکی ناله‌بارم هه‌بوو. ئه‌وان پێیان ده‌گوتم، ' له ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێرێک دا له سێداره ده‌درێی، ئێمه سه‌رت ده‌بڕین.'
جه‌یسن ده‌ڵێت به ئه‌و قسانه زۆر ده‌ترسام. به‌ڵام ڕۆژی دوایی ده‌هاتن و ده‌یانگوت، "نا، نا، نا ئێمه به‌یانی تۆ ئازاد ده‌که‌ین بڕۆی'.
جه‌یسن سه‌باره‌ت به ئه‌زموونی خۆی له نێو به‌ندیخانه‌دا ده‌ڵێت خۆی49 ڕۆژ و هاوسه‌ره‌که‌ش که ئێرانییه 72 ڕۆژ له به‌ندی تاکه‌که‌سی دا بوونه و ده‌ڵێت به‌گشتی و بێ ئه‌م لا و ئه‌ولا ئه‌و جۆره به‌ندییه ده‌بێت قه‌ده‌خه‌بکرێت، جا له ئه‌مه‌ریکا، ئێران یان هه‌ر شوێنێک بێت.
جه‌یسن ڕه‌زائیان و هاوسه‌ری یه‌گانه ساڵحی
ئه‌و جه‌خت ده‌کات که "ئه‌و شێوه به‌ندییه بۆیه دروستکراوه که‌په‌یوه‌ندی مرۆڤ له گه‌ڵ ده‌رووبه‌ری بپچڕێنێت، هه‌ست به ده‌رووبه‌ری خۆت ناکه‌ی. له گه‌ڵ هیچ که‌س قسه‌ی ناکه‌ی. بێگومان هیچ کتێبێک بۆ خوێندن نیه، نه ته‌له‌ڤزیۆن، نه گۆرانی. به‌ندییه‌کی ته‌نیاییه و ئه‌وه‌ش ئازاردانه."
جه‌یسن ده‌ڵێت ڕۆژی دوو ژه‌م نانیان بۆ ده‌هێنام. گرفتی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی خوێنم هه‌بوو و بۆ ئه‌و کاره‌ش پارێزم ده‌کرد. هه‌ڵبه‌ت هه‌ر له ڕۆژه‌کانی هه‌وه‌ڵی گیرانم دایکم سه‌باره‌ت به ئه‌م بابه‌ته له سه‌ر راگه‌یه‌نه‌ره‌کانی گشتی ده‌دوا. بۆ ئه‌وه‌ی تووشی به‌رزی پله‌ی خوێن نه‌بم پارێزم گرت و ده‌وری 40 پاوند وه‌زنم که‌می کرد.
دایکی جه‌یسن ڕه‌زائیان و هاوسه‌ری یه‌گانه ساڵحی
ئازادبوون له به‌ندیخانه
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت له ئاکامی ڕێکه‌وتنی ناو‌کی ئێران و ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی تر که کۆتایی به کرداره‌کانی ناو‌کی ئێرانی هێنا و گه‌مارۆکانی له سه‌ر ئێران لهبرد وای کرد خۆم و ئه‌وانی تر ئازاد بکرێن.
جه‌یسن ڕه‌زائیان له گه‌ڵ وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه جان کێری
جه‌یسن ده‌ڵیت حه‌ز ده‌که‌م بگه‌ڕیمه‌وه ئێران به‌ڵام نه‌ک له دۆخی ئێستادا. یادی گه‌لێک له دۆستان ده‌که‌م که له گه‌ڵیان بووم و یادی ئه‌و شوێنانه ده‌که‌م که له ئێران سه‌ردانم کردوون. خه‌ڵکی ئێران میواندارێکی باشن و ڕه‌فتارێکی باشیان هه‌یه. به‌ڵام زیاتر له هه‌ر شتێک ڕێز له ئازادی خۆم ده‌گرم.