کۆماری ئیسلامی ئێران پاش چه‌ندین هه‌فته له هیڕشهکانیدا بۆ سه‌ر گریلاکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، ئایا ئامانجه‌کانی پێکاوه وه یاخود به پێچه‌وانه‌وه بوه‌ته هۆی زۆرتر یه‌کرێزی گه‌لی کورد به رامبه‌ر به‌و هیڕشانه؟
ڕۆژنامه وان جه‌مال نه‌جاری له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت من پێم وانییه کۆماری ئیسلامی له‌و هیڕشانهدا هیچ قازانج و ده‌سکه‌وتێکیان پێ گهێشتبێت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان به‌ر له ئێستاش هیڕش و په‌لاماریان کردوه‌ته سه‌ر ناوچه سنوریه‌کان و به هه‌مو شیوه‌یه‌ک په‌لاماری بنکه‌کانی پژاکیان داوه به‌ڵام هێشتا نه‌یانتوانیوه پژاک به‌و شیوه‌ی ئه‌وان ڕاێدهگهێنن له ناو ببه‌ن. ڕۆژنامه‌وان نه‌جاری ده‌شڵێت حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌ی که له ده‌ستی هاتوه له‌م روه‌وه گرتویه‌ته به‌ر، له ڕێ په‌ێوه‌ندیه‌کانی خۆی له تاران و داخوازی ڕاگرتنی تۆپبارانه‌کان، خۆپیشاندانه‌کانی هه‌ولێر، سلێمانی و ناوچه‌کانی تر و بێزاری ده‌ربڕینه‌کان و ئاراسته‌کردنی نامه بۆ کونسولگه‌ریه‌کانی ئێران له هه‌ولیر و سلێمانی هه‌مو ئه‌مانه به‌شێکن له هه‌وڵه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم و گه‌لی کورده له باشور.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:33 خوله‌که