ئه‌ڵوه‌ن عه‌لی ژنێکی هه‌ڵه‌بجه‌ییه و له کاتی کیمابارانه‌که‌ی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا ته‌مه‌نی 8 ساڵان بووه له‌و ده‌مه‌دا ئه‌ندامانی زۆر نزیکی خێزانه‌که‌ی له ده‌ست داوه به دایک و باوکیشییه‌وه. له‌م وتووێژه‌دا ئه‌ڵوه‌ن باس له کاریگه‌رییه‌کانی کیمیاوییه‌که به‌سه‌ر خۆی دا ده‌کات.
ئه‌ڵوه‌ن ده‌ڵێت من له هه‌موو کاتێکدا نه‌ک ته‌نها له ڕۆژی 16 ی سێ‌دا ئه‌و کاره‌ساته‌م بیر ده‌که‌وێته‌وه که بوو به‌هۆی له ده‌ستدانی دایکم، باوکم، پورو مامم و هه‌موو خۆشه‌ویسته‌کانم، ئێستاش ئه‌و شتانه وه‌کو فلیمێک دێته‌وه خه‌یاڵم.
سه‌باره‌ت به کاریگه‌ری ئه‌و کیماوییه له سه‌ر جه‌سته‌ی خاتو ئه‌ڵوه‌ن ده‌ڵێت " کاری کردووه‌ته سه‌ر چاوو پێستم و هه‌ناسه‌م و تا ئێستا دوو جاریش نه‌شته‌ر گه‌ری چاوم کردووه".
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:40 خوله‌كه.