هه‌روادێ و ناکۆکییه‌کانی نێوان لیستی ئهلعراقییهو ده‌وڵه‌تی یاسا قوڵتر ده‌بنه‌وه، به‌تایبه‌تی له پاش دڕاندن و سوتاندنی وێنه‌کانی دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی و ڕاگه‌یاندنه‌کانی به‌ڕێز عه‌لاویش دژی ده‌وڵه‌تی یاسا، ئه‌م ناکۆکییانه زیاتر په‌ره‌یان سه‌ند.
دلێر عه‌بدولقادر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانێتی کوردستانی ده‌ڵێت هۆی قوڵبوونه‌وه‌ی ئه‌م کێشانه له‌م کاته‌دا ئه‌وه‌یه لایه‌نه‌کان نه‌گه‌یشتونه‌ته ڕێککه‌وتنێک له‌سه‌ر دانانی وه‌زاره‌ته ئاسایشییه‌کان.
له میانه‌ی گفتوگۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان هێرۆ زه‌نگه‌نه به‌ڕێز عه‌بدولقادر ده‌ڵێت " له کاتێکدا دانیشتنی په‌رله‌مان ده‌ستپێده‌کاته‌وه بێگومان ڕه‌وشه‌که توند‌وتیژتر ده‌بێت یه‌ک ئه‌وی دی تاوانبار ده‌کات. وته‌بێژی ڕه‌سمی ئه‌لعراقیه ڕایگه‌یاندووه له دانیشتنی په‌رله‌ماندا بۆچونی لیسته‌که‌یان ده‌خه‌نه ڕوو، جا قسه‌کانی ئه‌وان پێشچاوڕوونییهکمان ده‌داتێ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی حکومه‌تی ئاینده به چ ئاقارێکدا ده‌ڕوات".
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفتوگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:44 خوله‌که.