ئەڵمانیا 31 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕادەگەیەنێت

پەیمانگای ڕابەرت کۆخ بڵاویکردەوە ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەڵمانیا بەرزبۆوە بۆ 188 کەس، لەکاتێکدا ڕۆژی دووشەممە ژمارەی توشبووان 157 کەس بوو.

بەپێی پەیمانگای ڕابەرت کۆخ لە کۆی 16 ویلایەتی فیدڕاڵی ئەڵمانیا 13 ویلایەتیان توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان تیادا بەدی کراوە، ویلایەتی نۆرث ڕاین زۆرترین ژمارەی توشبووانی تێدایە.

تا ئێستا ئەڵمانیا حاڵەتی گیان لەدەستدانی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە ڕانەگەیاندووە کە لە کۆتای ساڵی ڕابردوودا لە شاری وهانی چین سەری هەڵدا و بەخێرایی بە جیهاندا بڵاودەبێتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز