ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له نیویۆرک ڕاپۆرتێکی له‌سه‌ر بارودۆخی عێراق و هه‌رێمی کوردستان بڵاو کردووه‌ته‌وه. له ڕاپۆرته‌که‌دا ئاماژه به سه‌رکوتکردنی خۆپیشانده‌ران له هه‌رێمی کوردستان کراوه.
له‌م باره‌یه‌وه وتووێژێکمان له‌گه‌ڵ فه‌تاح خه‌لیل زاخۆیی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی سه‌ربه‌خۆی کوردستان و وه‌زیری پێشوی ڕۆشنبیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ساز داوه.
فه‌تاح زاخۆیی ده‌ڵێت ئه‌و پێشێلکارییانه‌ی له هه‌رێمه‌که‌دا هه‌یه زیاتره له‌وه‌ی که له‌و ڕاپۆرته‌دا ئاماژه‌ی پێکراوه، وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک به پێشێلکارییه‌کان ده‌ڵێت گرتن به بێ فه‌رمانی دادگا یه‌کێکه له کێشه‌کانی که به‌رده‌وامه. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت پێی وایه ڕێگاچاره‌یه‌ک ماوه بۆ ئه‌وه‌ی به وتووێژ کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێن ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان هه‌موو لایه‌نه ناکۆکه‌کان له سه‌ر مێزی دانوساندن کۆبکاته‌وه.
ده‌قی گفتوگۆکه