بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا داوای لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ دەکات لەسەر کۆرۆنا

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا جۆزێپ بۆڕێڵ

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا جۆزێپ بۆڕێڵ داوای لە چین کرد چالاکانە بەشدار بێت لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا و وتیشی پێویستە لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ بکرێت لەسەر سەرچاوەی پەرەسەندنی ڤایرۆسەکە.

بۆڕێڵ لە ڕۆژنامەیەکی ئەڵمانیدا نوسیویەتی دەبێت چین کاربکات بۆ یارمەتیدان لە پاراستنی جیهان.

وتیشی " زۆر پێویستیشە لێکۆڵینەوەیەکی زانستی سەربەخۆ بکرێت لەسەر سەرچاوەی پەرەسەندنی ئەم ڤایرۆسە."

بۆڕێل ئەوەشی خستەڕوو پێویستە لەسەر چین هەست بە بەرپرسیارێتی بکات لە بەرپەرچدانەوەی ڤایرۆسەکە و بەشوێن پێکوتەدا بگەڕێت، هەروەها پشتیوانی لە ئابووری جیهان بکات و ڕۆڵی خۆی ببینێت لە هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی قەرزەکانی سەر ئەو وڵاتانەی کە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز