ئەردۆغان ئامادەی یارییەکەی تورکیا و هۆڵەندا دەبێت

کەناڵی سی ئێن ئێن تورک و میدیاکانی تورکیا بڵاوییان کردەوە سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وتوویەتی بڕیاریداوە ئامادەی یارییەکەی تورکیا بێت لە چارەکی کۆتایی یۆرۆی 2024 دا و ئاماژەی بەوە داوە کە شێوازی ئاهەنگگێڕانی یاریزانێکی تۆپی پێی تورکیا بە " سڵاوی گورگە بۆرەکان " وایکردووە بڕیار بدات ئامادەی یارییەکەی داهاتووی تورکیا ببێت لە ئەڵمانیا.

ئەمەش ببینە

سڵاوی گورگە بۆرەکان لەلایەن یاریزانی تورکیاوە، دەبێتە هۆی گرژی سیاسی لەنێوان بەرلین و ئەنکەرە

ئەردۆغان بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئایا کەس دەزانێت بۆچی لەسەر جلەکانی هەڵبژاردەی نیشتیمانی ئەڵمانیا هەڵۆیەک هەیە؟ یان کەڵەشێرەکەی سەر جلەکانی فەڕەنسا؟ مەریه دیمیراڵ خۆشییەکەی خۆی بەو شێوازی ئاهەنگگێڕانە دەربڕی."

یوفا لەسەر ئەو شێوازی ئاهەنگگێڕانە و پیشاندانی ئاماژەی گورگ دوای گۆڵەکەی دژی ئوستریا، بۆ دوو یاری سزای دیمیراڵی دا. ڕۆژی شەممە تورکیا لە بەرلین لە چارەکی کۆتایی یۆرۆدا ڕووبەڕووی هۆڵەندا دەبێتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز