کاریگەریـیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەسەر تەواوی جیهان هەتا دێت و ڕوو لە زیادبوونە و بەپـێی دوایـین ئاماری ئەمڕۆ چوارشەممە، لەسەرانسەری جیهان زیاتر لە 445,854 تووشی نەخۆشیـیەکە بوون، لەوانە 19,786 گیانیان لەدەستداوە و 13,557 باری تەندروستیـیان خراپە.
ئەم ڤایرۆسە کە بە نهێنی و زۆر بە خێرایی بڵاودەبێتەوە، وەهای لە سەدان ملیۆن مرۆڤی سەر ئەم ڕووی زەویـیە کردووە لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرێ، ئەمەش ئاکامی زۆر خراپی لێکەوتووەتەوە بەسەر ئابوری و تەنانەت باری دەرەونی بەشێکی زۆری ئەو خەڵەکە.
بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەم بارەیەوە ئەمڕۆ ژمارەیەک وتووێژی کردووە کە لە بەرنامەکانی کاتژمێر 10 ی بەیانی بە کاتی واشنتنی پایتەخت بڵاوکرانەوە.
تەواوی هەواڵ و وتووێژەکان لەلایەن کارمەندانی بەشی کوردی لە ماڵەکانیان ئامادەکراون، بۆیە داوای لێبوردن دەکەین ئەگەر کواڵتی دەنگی هەندێک لە وتووێژەکان باش نەبن.
Your browser doesn’t support HTML5
بەرنامەکانی ڕۆژی 25 ی مانگی سێی 2020 ی ڕادیۆ