ئەمەریکا ڤیدیۆی نوێی تەنە فڕیوە نەناسراوەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاودەکاتەوە

ڕۆژی هەینی حکومەتی ئەمەریکا بەشی هەشتەمی زانیارییەکانی دەربارەی "دیاردە نائاساییە نەناسراوەکان" (UAPs) بڵاوکردەوە. ئەمەش بەشێکە لە هەوڵەکان بۆ بڵاوکردنەوەی فایلە نهێنییەکانی حکومەت لەسەر تەنە فڕیوە نەناسراوەکان (UFOs).

سەرەتای ئەمساڵ، دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا فەرمانی دا فایلەکانی تایبەت بە تەنە فڕیوە نەناسراوەکان بڵاوبکرێنەوە. دوای ئەو بڕیارە، وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا سەدان فایلە نهێنیی ئاشکرا کرد، کە یەکەم بەشیان لە 8ی مانگی 5دا بڵاوکرایەوە.

ئەم ڤیدیۆیانە 3 دانەن لە کۆی 43 فایلەکەی ئەم بەشە نوێیە. هەر 3 ڤیدیۆکە لە نزیک بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ساڵانی 2020، 2023 و 2026 تۆمار کراون.