سێنتکۆم بانگەشەی ئێران سەبارەت بە هێرشکردنە سەر فڕۆکەیەکی ئەمەریکا بە درۆ دەخاتەوە

سێنتکۆم بانگەشەی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ڕەتکردەوە کە گوایە فڕۆکەیەکی شەڕکەری F-16ـی ئەمەریکای کردووەتە ئامانج و ناچاریکردووە بنیشێتەوە.

سێنتکۆم لە ڕاگەیاندنێکدا لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس، وتی ئەو بانگەشەیە دوورە لە ڕاستییەوە و جەختی کردەوە کە ئێران بە هیچ شێوەیەک ڕۆژی هەینی هێرشی نەکردووەتە سەر فڕۆکەیەکی F-16ـی ئەمەریکا.

هەروەها سێنتکۆم ڕایگەیاند،"هەموو فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سەلامەتن."

ئەمە لەکاتێکدایە فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند ئەمڕۆ 130ـمین ڕۆژی گەمارۆی ئەمەریکایە دژ بە ئێران و هێزەکانی ئەمەریکا بەردەوەامن لە جێبەجێکردنی ئەم ئۆپەراسیۆنە.