کۆنگرێسی ئەمەریکا هەوڵ دەدات ڕێگری لە داخستنی حکومەت بکات

یاسادانەرانی هەردوو پارتی دیموکرات و کۆماری داوا لە کۆنگرێسی ئەمەریکا دەکەن پێش جەژنی کریسمس ڕێگری لە داخستنی حکومەتی فیدراڵی بکات.

ئەم داواکارییە لە کاتێکدا دێت کە پرسی ململانێی ئێران و داواکاریی سەرۆک دۆناڵد ترامپ بۆ تەرخانکردنی 250 ملیار دۆلار بۆ وەزارەتی جەنگ لە کۆنگرێس ناکۆکییان لەسەرە و ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتنیان ئاڵۆز کردووە.

تەنها سێ هەفتە بۆ یاسادانەران ماوە تا بگەنە ڕێککەوتنێک بۆ بەردەوامبوونی کارکردنی دامەزراوەکانی حکومەتی فیدراڵی. ڕۆژی 11ـی دوازدە دوا وادەی دابینکردنی بودجەیە.

یاسادانەرانی کۆماری و دیموکراتەکان داوا دەکەن ڕێککەوتنێکی کاتی بۆ دابینکردنی بودجەی کارکردنی حکومەت پەسەند بکرێت، تا ئەو کاتەی کۆنگرێس دەکەوێتە ژێر کۆنترۆڵی دیموکراتەکان.

هەردوو لا هیوایان وایە بتوانن هەندێک لەو پڕۆژە یاسایانەی خەرجیی گشتی، کە لە خولی ئێستای کۆنگرێسدا پەسەند کراون، بۆ دابینکردنی خەرجییەکانی حکومەت تا کۆتایی ساڵی دارایی ئێستا لە 30ـی نۆی 2027 پەسەند بکەن.