ئەمەریکا و تایلەند کار لەسەر ڕێککەوتنێکی نوێ دەکەن

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا لە کاتی میانی گەشتەکەیدا بۆ وڵاتی فیلیپین و بەشداریکردنی لە لوتکەی کۆمەڵەی گەلانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا (ASEAN)، بەیاننامەیەکی بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئەنووتین چارنڤیراکول سەرۆکوەزیرانی شانشینی تایلەند واژۆ کرد.

کۆشکی سپی بەیاننامەکەی بە ''ئەنجامێکی جەوهەری'' بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێ لە پێناو پێشخستنی بازرگانیی دوولایەنە ناو برد. ناوی ڕێککەوتنەکەی کە دەکرێت بریتییە لە 'ڕێککەوتننامەی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و شانشینی تایلەند لەسەر بازرگانیی هاوبەرامبەر.'

لە بەیاننامەکەدا جەخت لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییە بازرگانییەکانی پێشتر کراوەتەوە کە لە ساڵانی 1966 بە ناوی 'پەیمانی دۆستایەتی و پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان شانشینی تایلەند و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا' و لە ساڵی 2002ـدا بە ناوی 'ڕێککەوتنی چوارچێوەی بازرگانی و وەبەرهێنان لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و شانشینی تایلەند' واژۆ کراون.

هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە هەردوو وڵات دەست بە پرۆسە پێویستەکان لە ناوخۆی وڵاتەکانیان دەکەن بۆ ئامادەکردنی ڕێککەوتنەکە بۆ واژۆکردن و چوونە بواری جێبەجێکردنەوە.