قەحتان وەنداوی، بەربژێری بەرەی تورکمانی بە پارێزگاری نوێی کەرکووک هەڵبژێردرا

Your browser doesn’t support HTML5

دوای نزیکەی مانگێک لە بۆشایی ئیداری و ناکۆکییە سیاسییەکان، ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە کۆبوونەوەیەکدا قەحتان وەنداوی، بەربژێری بەرەی تورکمانی، وەک پارێزگاری نوێی پارێزگاکە هەڵبژارد. ئەم هەڵبژاردنە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی سیاسیی نێوان پێکهاتە و لایەنە سیاسییەکانی کەرکووک ئەنجام درا.