یاسای حه‌شدی شه‌عبی له نێو په‌رله‌مانی عێراق مشتومڕی توندی دروست كردووه، په‌رله‌مانتارانی شیعه ده‌ڵێن ئێمه ده‌ستخۆشیمان له حكومه‌ت كرد كه بۆ جاری دووه‌م پرۆژه یاساكەی ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان كرد بەڵام ده‌ستكاری ماده‌كان كراوه. كورد له‌م دۆخه‌دا بێده‌نگه و نایه‌وێت ببێته به‌شێک له ململانێكه
هێزه ئاسایشییەکان به‌رده‌وام ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی دژی خۆڕێكخستنه‌وه و جموجوڵی داعش ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌ڵام ئێستا زیاتر مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و چەکدارانە ده‌ركه‌وتوه، له‌ماوه‌ی كه‌متر له سێ مانگدا 21 هێرشی پارتیزانیان له عێراق ئه‌نجامداوه، 12 له‌و هێرشانه له سنووری كه‌ركوک بوون.
دوای ئەوەی محەمەد سەمعان دەستی لە پۆستی پارێزگاری کەرکوک هەڵگرت بۆ ئەوەی ببێت بە وەزیر لە حکومەتەکەی عەلی زەیدی، کەرکوک لە ئێستادا بێ پارێزگار ماوەتەوە و ناکۆکی هەیە لەسەر بەربژێرەکان بۆ ئەو پۆستە.
له ساڵڕۆژی په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوری عێراقدا فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق داوای لە پەرلەمان كرد بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات بۆ ئەوەی هەمواری پێویست لە دەستووردا بکرێت، ئەو داوایه‌ی فایەق زێدان لە راگەیێنراوێکدا بوو بە بۆنەی تێپەڕبوونی 21 ساڵ بەسەر پەسەندکردنی دەستوور'
حزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه هیچ په‌یامێكمان پێگەیشتبێت لەمەڕ گفتوگۆ بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا. دوو بەرپرسی حزبی بۆ دەنگی ئەمەریکا قسەیان کردووە.
سەرەک وەزیری عێراق پێشنیازی دروستکردنی سێ وەزارەتی نوێی بۆ کابینەکەی کردووە، لەوانە وەزارەتی گەشتوگوزار، وەزارەتی ژیریی دەستکرد، وەزارەتی دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوە. ئەمە لەکاتێکدایە هێشتا چارەنووسی نۆ وەزارەتی حکومەتەکەی یەکلایی نەکراوەتەوە.
کشانەوەی هێزەکانی ئه‌مەریكا هێزه عێراقییه‌كانی خستووەته به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی قورسه‌وه. زانیارییه هه‌واڵگیرییه‌كان ئاماژه به جموجوڵ و خۆڕێكخستنه‌وه‌ی داعش ده‌که‌ن به‌تایبه‌تی له سنووری كه‌ركووك و موسڵ.
دوای کشانەوەی ئەمەریکا، دەستوری عێراق بووەتە چەکی سەرەکی کورد بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان، بەڵام هەوڵە بەردەوامەکانی عێراق بۆ هەموارکردنەوەی ئەم دەستورە بووەتە مەترسی لەسەر کورد.
ئێران لەبری ئەمەریکا، حزبەکانی ڕۆژهەڵات دەکاتە بیانووی هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان. ئەمە لە کاتێکدایە ئێستا ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە بێ سیستەمی بەرگرییە.
فەلووجە ئەو شارەی کە خوێناوی‌ترین شەڕی دژ بە ئەمەریکای تێدا کرا بەڵام لە پاشەکشێی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزەکانی ئەمەریکا پێچەوانەی بەغدا و شار و ناوچە شیعییەکان بێدەنگیان هەڵبژاردوە.
سوپای ئەمەریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ڕۆژی چوارشەممە کشانەوەی تەواوی هێزەکانیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، بەمەش کۆتایی بە ئەرکێکی سەربازیی 12 ساڵەی شەڕی دژی داعش هات.
سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و گرووپه هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران فشاریان بۆ حكومه‌تی عێراق هێناوه تاكو بریاری قه‌ده‌غه‌كردنی كۆمپانیاكانی هێڵی ئاسمانی ئێران هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیارە 1 ملیۆن پارچە زەوی دابەش بکرێت، لەو ژمارەیە 50 هەزار پارچە زەوی بەر پارێزگای کەرکوک دەکەوێت، کورد و تورکمان ناڕازین و دەڵێن هەموو ئەو زەوییانەی دەستنیشان کراون لە بنەڕەتدا زەوی جوتیارانی کورد و تورکمانە.
دواین هه‌وڵ ده‌ستپێشخه‌ری عەبدوڵا موهتەدی سکرتێری گشتی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانه كه رایگەیاند "بڕوای خۆمان بە پرەنسیپی هەبوونی هێزێکی یەکگرتووی پێشمەرگە لە کوردستانی رۆژهەڵات دوپات دەکەینەوە."
ده‌زگا ئاسایشییەکانی عێراق له قۆناغی كۆتایی تۆرماركردنی چه‌كی هاووڵاتیانن، هەتا ئێستا 350 هه‌زار پارچه تۆمار كراون كۆتایی ئه‌مساڵ دواواده‌یه، ئه‌گه‌ر واده‌كه درێژ نه‌كرێته هه‌ركه‌سێک چه‌كی بێ مۆڵه‌تی پێ بگیرێت به سێ مانگ زیندانی سزا ده‌درێت.
له كاتێكدا 30ی مانگی نۆ وه‌كو دوامۆڵه‌ت بۆ چه‌كدانانی گرووپه هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران دیاری كراوه، به‌ڵام گرووپه‌كان بیانوی جیاواز ده‌هێننه‌وه و ده‌ڵێن 30-09 سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌كه‌یه نه‌ک كۆتا واده.
پاش ڕۆژێک له ڕووداوی هێرشكردنه سه‌ر بۆری نه‌وتی سعودیە، عه‌لی زه‌یدی لیژنەیەکی پێکهێنا. به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌نگی ئه‌مەریكا، لیژنه‌كه سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌یە له‌وه‌ی كه له دوو ده‌روازه‌وه مووشه‌كی ئێرانی هێنراون پاشان براونە پارێزگای میسان و له‌وێشه‌وه ئاڕاسته‌ی سعودیە كراوەن.
به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و ده‌وام نه‌كردنی، پارێزگاری كه‌ركوک محه‌مه‌د سه‌معان له په‌رله‌مانی عێراق بانگهێشتی لیژنه‌ی هه‌رێم و پارێزگاكان كرا. ئه‌م بانگهێشتكردنه له كاتێكدایه ململانێی توند له نێوان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن و پارێزگاری شاره‌كه‌دا دروست بووه.
شاهۆ ساڵح یه‌كێکە له دیارترین ڕێبەرانی خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی 2022ـی شۆڕشی ژینا لە شاری سنه. لە یادی چوارساڵەی ڕووداوەکە چیرۆكی خۆی بۆ ده‌نگی ئه‌مەریکا ده‌گێرێته‌وه. ئەو لەگەڵ هاوژینەکەی له ترسی دووباره ده‌ستگیركردنیان نزیكه‌ی شه‌ش مانگه شاری سنه‌یان جێهێشتوه و له باشوری كوردستان نیشته‌جێن.