ترامپ دەڵێت شکستی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنەکاندا هەنگاوێکی گەورە بۆ دواوە بوو لە مێژووی ئەمەریکادا

Trump Audiobook Lawsuit

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی یەکشەممە، 8ی مانگی یازدە سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی کۆنگرێسی ئەمەریکا کە تێیدا کۆمارییەکان کۆنترۆڵی کۆنگرێسیان لەدەستدا، ڕایگەیاند ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە هەنگاوێکی گەورە بەرەو دواوە بوو لە مێژووی ئەمەریکادا.

سەرۆک ترامپ لە پۆستێکیدا لە پلاتفۆرمی خۆی لە تروث سۆشیال، ئاماژەی بەوەدا کە بازاڕی بۆرسە لە یەک ڕۆژدا دوای هەڵبژاردنەکان "سێ ترلیۆن دۆلار"ی لەدەستداوە و نووسیویەتی "بە ئەنجامی دوایین هەڵبژاردن، ئەمەریکا هەنگاوێکی گەورەی ناوە بۆ دواوە لە مێژووی خۆیدا... بەڵام نیگەران مەبن دەگەڕێینەوە، گەورەتر و بەهێزتر لە جاران دەگەرێنەوە."

سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژێک پێشترلە کاردانەوە بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان کە لە ئەنجامدا پارتی دیموکرات کۆنترۆڵی هەردوو ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکای بەدەستهێنا، لە شوێنی سوزی وایڵز، سەرۆکی کاروباری کۆشکی سپی ستیڤن میلەری دەستنیشانکرد.

سەبارەت بەم گۆڕینە ترامپ ڕایگەیاند "دەیەوێت گۆڕانکارییەک بکات" و میلەری بە "جەنگاوەرێک" ناو برد کە "زۆر دڵسۆزە".

سەرۆکی ئەمەریکا هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ڕەنگە "چەند گۆڕانکارییەکی دیکە" لە پێکهاتەی بەرێوبەرایەتییەکەیدا بکات.