هەڵبژاردنەکانی ناوەڕاستی خولی سەرۆکایەتی ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە 3ی مانگی یانزە بەڕێوە دەچێت و تاوەکو ئێستا 55 ملیۆن هاووڵاتی پێشوەختە دەنگیانداوە.
ئەو هاووڵاتیانە لە ڕێگەی پۆستەوە یاخود دەنگدانی ڕاستەوخۆ لەسەر سندوقی دەنگدانی پێشوەختە دەنگیانداوە کە لە زۆرێک لە ویلایەتەکان بە یاسا ڕێکەپێدراوە.
بەڵام زۆرترین ژمارەی دەنگدەران هێشتا دەنگیان نەداوە و چاوەڕوان دەکرێت لە ڕۆژی هەڵبژاردندا بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، لە خولی هەڵبژاردنی ساڵی 2024، 174 ملیۆن دەنگدەر لە ئەمەریکا هەبوون، و بۆ ئەمساڵیش ژمارەکە چاوەڕوان دەکرێت 204 ملیۆن دەنگدەر بێت.
لە هەڵبژاردنەکانی ناوەڕاستی خولی سەرۆکایەتی لە سەرانسەری وڵاتدا هاووڵاتیان دەنگدەدەن بە نوێنەرەکانیان بۆ هەر 435 کورسییەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا و 35 کورسی ئەنجومەنی سینات و هەروەها فەرمانڕەوای ویلایەتەکان و هەندێک پێگەی دیکەی حکومەتە خۆجێیەکان.