534 ساڵ بەسەر گەیشتنی کریستۆفەر کۆڵەمبەس بۆ ئەمەریکا تێپەڕ دەبێت

پەیکەری کریستۆفەر کۆڵەمبەس لە کۆشکی سپی.

ئەمڕۆ دووشەممە لە سەرتاسەری ئەمەریکا پشووی فیدراڵییە، ئەمەش بۆ یادکردنەوەی گەیشتنی کریستۆفەر کۆڵەمبەس بۆ ئەمەریکا لە 12ـی دەی 1492.

سەرەڕای ئەوەی لەم ڕۆژەدا لە دەزگا حکومییەکان پشووە، هەروەها لە سەتاسەری وڵات چەندین ئاهەنگ و کۆبوونەوە ڕێک دەخرێن بۆ یادکردنەوەی ئەم بۆنەیە.

سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ ڕۆژی 7ـی دە بەیاننامەیەکی لەسەر بۆنەکە بڵاو کردەوە، تێیدا هاتووە کریستۆفەر کۆڵەمبەس لە گەشتەکەیدا "نەریتە دەوڵەمەندەکانی شارستانیەتی ڕۆژئاوای هێنا و ڕێگەی خۆش کرد بۆ لەدایکبوونی گەلی ئەمەریکا کەمتر لە سێ سەدە دواتر."

کۆڵەمبەس کە هاووڵاتییەکی ئیتاڵیایی بوو، لە مانگی هەشتی ساڵی 1492 لە ئیسپانیاوە ڕێبەرایەتی 90 پیاوی کرد کە بە سێ کەشتییەوە بە ئاراستەی ڕۆژئاوا بەڕێ کەوتن و دوای زیاتر لە دوو مانگ زەریای ئەتڵەسییان بڕی و گەیشتنە ئەمەریکا.

کۆنگرێسی ئەمەریکا بەرواری 30ـی چواری 1934 ئەم ڕۆژەی بە فەرمی بە ڕۆژی کریستۆفەر کۆڵەمبەس ناساند.