رۆژی جیهانیی تەندروستیی دەروونی: قسەکردن و گوێگرتن

WHO Pandemic Treaty

لە رۆژی جیهانیی تەندروستی دەروونیدا داکۆکیکاران و پسپۆڕان هەوڵی بەرزکردنەوەی هۆشیاریی لەبارەی نەخۆشییە دەروونییەکان دەدەن و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیش ئەمساڵ جەختی لەسەر گوێبسیتبوونی "ئەزموونەکانی تێداژیانە".

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیی ئەمساڵ هەڵمەتی "گوێبیستبوونی ئەزموونی تێداژیان: دەنگی راستەقینە، گۆڕانی ڕاستەقینەی"ی ڕاگەیاندا بە مەبەستی خولقاندنی هەلێک بۆ مامەڵەکردنێکی مانادار لەگەڵ دۆخە دەروونییەکانی کەسانێک کە ئەزموونی ژیانکردنیان لەگەڵ ئەو ناڕێکییانە هەبێت و تێگەیشتن لەوەی کە ئەزموونی ئەوان شێوازێکی گرنگە لە پسپۆڕیی.

بەگوێرەی ماڵپەڕی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، "ئەزموونی تێداژیان" بریتییە لەوەی کەسێک خۆی ئەزموونی شتێکی کردبێت، بەتایبەت کاتێک زانین و تێگەیشتنێکی پێدەبەخشێت کە کەسانی دیکە کە تەنیا بیستووتیانە یاخود خوێندویانەتەوە ئەو تێگەیشتن و زانینەیان نیە.

بەر لە رۆژی جیهانیی تەندروستیی دەروونی، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیی ڕێنمایی نوێی دەرکرد بۆ پشتیوانیکردنی وڵاتان کە هەوڵی گواستنەوە دەدەن لە شێوەی 'چادوێریی تەندروستی بەدامەزراوەییکراو' کە جەختی لەسەر مانەوەی درێژخایەنە لە نەخۆشخانە دەروونییەکان بەرەو شێوازی 'چارەسەری دەروونی تاک لەناو جڤاتەکەیدا' کە ڕێزی ماف و هەڵبژاردنەکانی کەسەکان دەگرێت.

گرەیس گاتێرا کە ڕاوێژێکی سەربەخۆی ئەزموونی تێداژیانە و داکۆکیکاری تەندروستییە دەڵێت "گواستنەوە بۆ چاودێریی دەروونیی جڤاتی دەبێت لەگەڵ ئەو کەسانە بکرێت کە خۆیان ئەزموونی ژیانکردنیان لە ناو سیستەمی چاودێریی دەروونیدا هەیە، نەک بۆیان بکرێت."

رۆژی 10ی مانگی دەی ساڵی 1992 وەک رۆژی جیهانیی تەندروستیی دەروونی لەدوای دەستپێشخەرییەکی ڕیچارد هەنتەری جێگری سکرتێری گشتی دیاریکراو و تاوەکو ساڵی 1994یش هیچ دروشمێکی دیاریکراوی نەبوو. ساڵی 1994 ئەو یادە بە دروشمی "باشترکردنی کوالیتی خزمەتگوزاریی تەندروستی دەروونی لە سەرتاسەری جیهاندا" یادکرایەوە.


بەپێی نوێترین داتاکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO) زیاتر لە یەک ملیار کەس لە جیهاندا لەگەڵ دۆخی جۆراوجۆری تەندروستی دەروونی ناجێگیردا دەژین. دڵەڕاوکێ و خەمۆکی لە باوترین کێشەکانن.