دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە 30ی مانگی نۆ ڕایگەیاند سوپای کۆماری ئیسلامی بەتەواوی نزیکە لە لەناوچوون و جەختی لەوە کردەوە کە ئەمەریکا زۆر بەخێرایی کۆتایی بە ململانێکان لەگەڵ ڕێژیمی ئێران دەهێنێت.
سەرۆک ترامپ لە مەراسیمێکی کۆشکی سپی بۆ یادی مانگی میراتی هیسپانیەکان وتی هێزی دەریایی، هێزی ئاسمانی و کەرەستەی بەرگری ئاسمانی کۆماری ئیسلامی لەناوچوون و ئاماژەی بەوەشکرد ئابووری ئێرانیش ڕووبەڕووی هەڵاوسانی زیاتر لە سەدا 300 بووەتەوە. وتیشی بەم زووانە دەبینن کە کۆمەڵكیک شت ڕوودەدەن.
سەرۆکی ئەمەریکا هەروەها باسی لەوە کرد کە ئەمەریکا ئێستا بە تەواوی نزیک بووەتەوە لە کۆنترۆڵکردنی تەنگەی هورمز و ئاماژەی بەوەشکرد کە لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا بە بەراوەرد بە هەر کاتێکی دیکە، نەوتی زیاتر بەو ڕێڕەوە ئاوییەدا تێپەڕیوە.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک لە نێوان ئەمەریکا و ڕێژیمی ئێران بەردەوامە. سەرۆک ترامپ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕایگەیاند کۆماری ئیسلامی خوازیاری ڕێککەوتنە، بەڵام ئەگەری دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە بەرفراوانەکانی ڕەت نەکردووەتەوە.