سەرۆکوەزیرانی عێراق عه‌لی زه‌یدی ڕایگه‌یاند، قۆناغێکی نوێ لە وڵات دەستیپێکردووە، بەڵام هێشتا شەڕی تیرۆر کۆتایی نەهاتووە، جەختشی لەوە کردەوە کە نابێت هیچ هێزێک لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت چه‌كی هەبێت.
سوپای ئەمەریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ڕۆژی چوارشەممە کشانەوەی تەواوی هێزەکانیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، بەمەش کۆتایی بە ئەرکێکی سەربازیی 12 ساڵەی شەڕی دژی داعش هات.
چاودێرانی دۆخه‌كه پێیان وایه پێش و پاش 30ی 9 بۆ عێراق جیاوازه، به‌ڵام به‌لای خه‌ڵكه‌وه هیچ نه‌گۆراوه.
حكومه‌تی عێراق جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە واتای کۆتاییهاتنی جەنگی دژ به تیرۆر نییە، بەڵکو گواستنەوەی عێراقە بۆ قۆناغێک کە تێیدا بەرپرسیارێتیی تەواوی ئاسایش و سەقامگیریی خۆی لە ئەستۆ دەگرێت و سه‌روه‌ری خاكه‌كه‌ی ده‌پارێزێ، به‌ڵام خه‌ڵكی گومانیان له‌وه هه‌یه كه عێراق بتوانێ ئه‌و هه‌نگاوه بنێ چونكه ئاسمانه‌كه پارێزراو نییه.
گه‌وره‌ترین ئاڵنگاری عێراق پا 30 ی مانگی نۆ چه‌كداماڵینی گرووپه هاوپه‌یمانه‌كانی ئێرانه كه بڕیاره له ئه‌مرۆوه پرۆسه‌كه ده‌ستپێبكات و له مانگی 7ی ساڵی داهاتوو كۆتایی پێ بێت.