دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی شەممە ئامادەی یاریی تۆپی پێی ئەمەریکی نێوان هەردوو یانەی تێنەسی ڤۆڵەنتیرس و تەکساس لۆنگهۆرن بوو. یارییەکە لە یاریگای نێیلاند لە شاری نۆکسڤیڵی تێنەسی بەڕێوە دەچێت.
کەمێک لەمەوبەر هەژماری فەرمیی کۆشکی سپی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڤیدیۆیەکی سەرۆکی لەناو یاریگا بڵاو کردەوە.
ئەم یارییە یەکێکە لە گرنگترین یارییەکانی نێوان کۆلیژەکانی ئەمەریکا و زیاتر لە سەد هەزار هاندەر لە یاریگا ئامادە بوون و لە سەرانسەری وڵاتدا بینەرێکی زۆری هەیە. بەشداریی سەرۆکی ئەمەریکا یارییەکەی گەرموگوڕتر کرد.
لە کاتی چوونی بۆ نۆکسڤیڵ، سەرۆکی ئەمەریکا قسەی لە بارەی کۆمەڵێک بابەتی سیاسی کرد و وەڵامی ڕۆژنامەوانانی دایەوە.
لێدوانی سەرۆکی ئەمەریکا پێش بەڕێکەوتنی بۆ نۆکسڤیڵی تێنەسی
ترامپ: داواکارییەکەی ئێرانم ڕەت کردەوەشایەنی باسە یانەی تەکساس لۆنگهۆرن ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکردووە و لە ئێستادا لە پلەی یەکەم جێی گرتووە.