سزادراوە ئازادکراوەکانی یاسای لێبوردنی گشتی عێراق هەر تاوانێک بکەنەوە سزاکەیان قورستر دەبێت

Your browser doesn’t support HTML5

زیاد لە 13 هەزار سزادراوی نێو چاکسازیەکانی عێراق بەر لێبوردنی گشتی کەتوون، وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند،" پرۆسەکە زۆر بەباشی بەڕێوەچووە و هەر سزادراوێک بەر لێبوردنی گشتی ساڵی 2016 کەوتبێت ئیستا لەیاسا نوێیەکە سودمەند نابێت،"