دوو ساڵ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان تێپەڕ دەبێت، کەچی هەرێمی کوردستان نە پەرلەمانێکی کارای هەیە و نەحکومەتی پێک هێناوە، ئەوەش نارەزایەتی گەورەی لای هاووڵاتیانی هەرێم دروست کردووە.
نۆ ساڵ دوای ڕووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017، هاووڵاتیان و لایەنە سیاسیەکان دابەش بوونە بەسەر دووبەرەدا و بەشێکیان پێگەی کورد بە لاواز ناو دەبەن و بەشەکەی دیکەشیان دەڵێن لەو کاتەوە گۆڕانکاری زۆر لەشارەکە ڕوویان داوە و پێگەی کورد بەهێز بووە.
دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان لە عێراق، پرسی بەزاندنی خاکی هەرێمی کوردستان لەلایەن ئێران و گروپە هاوپەیمانەکانیان بووەتە جێگای باس. بەرپرسانی حکومەتی هەرێمیش دەڵێن ئەرکی حکومەتی عێراقە پارێزگاری لە خاکی کوردستان بکات وەک هەر ناوچەکی دیکەی عێراق.
لەگوندێکی سنووری پارێزگای هەولێر، شوێنەوارناسان کنە و پشکنینی ڕزگاری لەشوێنەوارێکی هەزاران ساڵە دەکەن. لەکاتی هەڵکۆڵینەکانیاندا چەندین بەڵگەی مێژوویی دۆزاروەتەوە. بەگوێرەی بەڵگە دۆزراوەکان مێژووی شوێنەوارەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ساسانییەکان و سەرەتایی سەردەمی ئیسلام.
دوای ئەوەی محەمەد سەمعان کە تەنها شەش مانگە پۆستی پارێزگاری وەرگرتووە، بەربژێرکراوە بۆ پۆستی وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوە لە حکومەتی عێراق، دەستنیشانکردنی کەسێکی تر بۆ ئەو پۆستە مشتومڕی لێ کەوتووەتەوە.
بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق توشی نادڵنیاییەکی زۆر بوونەتەوە و هاووڵاتیان ناڕەزایی دەردەبڕن لە بڕیارێکی حکومەتی عێراق بۆ دابەزاندنی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار.
بە گوێرەی بەدواداچوونەکان، لەنێو زۆرینەی نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستاندا بەشێک لە کارمەندانی تەندروستی دەوامی ئێشکگری خۆیان دەفرۆشن بەکارمەندانی گرێبەست یاخود خۆبەخش. ڕێکخراوێکیش باس لەوە دەکات، دەوام فرۆشتن بووەتە دیارەدە و پێویستی بەهەڵوێستەوەرگرتن هەیە.
ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا باسی لە دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە کرد و گوتی: "هەرکات بزانین هێرشە درۆنییەکان مەترسی دروست دەکەن، ئەوا بۆ ماوەیەک هاتوچۆی فڕۆکەوانی ڕادەگیرێت."
بەشێکی زۆر لە هاووڵاتیانی پارێزگای هەولێر نیگەرانن لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا و دەڵێن،" ئەمەریکا خزمەتێکی زۆری بە کورد کردووە و کورد پێویستی پێیەتی کە پاڵپشت و هاوکاری بێت
کارنەبوونی پەرلەمان و پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانی شەقامی کوردی لێکەوتووەتەوە، جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمانیش دەڵێت،" لێکتێگەیشتنی باش هەیە و پێدەچێت لە ناوەڕاستی مانگی دەی ئەمساڵ پەرلەمان کارا بکرێتەوە."
دیار جەمال زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە دەخاتەڕوو
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوای ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان دەزگای دژە تیرۆری عێراق و چەکدارانی داعش لە سنوری کەرکوک ڕوویدا، لە ئەنجامدا دوو نەوجەوانی کورد گیانیان لەدەستدا ئەوەش وایکردووە ئێستا کاردانەوەی گەورە دروست بکات و بەشێک لە هاووڵاتیان و بەرپرسانی کورد بڵێن، بەمەبەست ئەو دوو کەسە کراونەتە ئامانج.
ڕێبوار تەها جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،" بە فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەبارەی هێرشەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی پردێ گەشتنە کەرکوک و دان بەوە دانرا کە کەمتەرخەمی هەبووە لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکەدا و شەڕی تیرۆر تەنها تەقەکردن نییە.
زیاد لە 13 هەزار سزادراوی نێو چاکسازیەکانی عێراق بەر لێبوردنی گشتی کەتوون، وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند،" پرۆسەکە زۆر بەباشی بەڕێوەچووە و هەر سزادراوێک بەر لێبوردنی گشتی ساڵی 2016 کەوتبێت ئیستا لەیاسا نوێیەکە سودمەند نابێت،"
حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکسختنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی ڕاگەیاند و سوپاسی ئەمەریکای کرد لەوەی هاوکار و پشتیوان بووە بۆ یەکخستنەوەی پێشمەرگە، بەڵام بەشێک لە چاودێرانی سیاسی و سەربازی پێیان وایە ناوەڕۆک نەگۆڕاوە و تەنها ناوەکان گۆڕانکاریان بەسەردا هاتووە.
وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دڵشاد شەهاب لە وتوێژێکی تایبەتدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا باس لە یەکخستنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکات.
شارەوانی کەرکوک بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی کارکردن لەو شوێنە و بەهەماهەنگی پۆلیس ئەو ناوچەیە بە منداڵان چۆڵ دەکرێت، بەرپرسانی مافی مرۆڤیش دەڵێن پێوستە منداڵان بگەڕێنرێنەوە بەر خوێندن نەک کار بکەن.
زیاتر نیشـان بده