مارکۆ ربیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، ئەمەریکا لاریی نییە لە گفتوگۆکردن لەگەڵ ئێران لە ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەڵام تاوەکو ئێستا پلانی هیچ کۆبوونەوەیەکی لەوجۆرە دانەنراوە.
ڕوبیو لە میانەی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ تودەی شۆ لە کەناڵی ئێن بی سی وتی "ئێمە دەرگامان کراوەیە، بڕواناکەم لە ئێستادا هیچ پلانێک دانرابێت، بەڵام بەدڵنیاییەوە ئێمە دەرگامان واڵایە بۆ شتێکی لەو جۆرە، بەتایبەت ئەگەر ببێتە مایەی ئەنجامێکی ئەرێنی و لە کۆتاییشدا بمانگەیەنێت بەو ئامانجەی لەم مەسەلەیەی چاوەڕوانی دەکەین."
لە بارەی ئەو ئامانجەش زیاتر روونیکردووە و وتی "ئەویش ئەوەیە کە ئێران نابێت هەرگیز چەکی ئەتۆمیی بەدەستبهێنێت. ناتوانن و تەواو."