سێنتکۆم ڕایگەیاند تا 21ی مانگی نۆ، هێزەکانی ئەمەریکا 110 کەشتی بازرگانییان ناچار کردووە ڕێڕەوی خۆیان بگۆڕن و ڕێگر بن لە چوونە ژوورەوە یان دەرچوونیان لە بەندەرەکان و ناوچە کەناراوەکانی ئێران.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە، 21ی مانگی نۆ لە ئیکس ڕایگەیاند کەشتی جەنگی یو ئێس ئێس ڕافایڵ پێراڵتا (USS Rafael Peralta) لە ئاوەکانی ناوچەکە بەردەوامە ئەنجامدانی ئەرکی خۆی و جێبەجێکردنی گەمارۆی دەریایی ئەمەریکا دژی ئێران.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی سێنتکۆم، هێزەکانی ئەمەریکا ڕێساکانی ئەو گەمارۆیە بە ئامانجی ڕێگریکردن لە چوونە ژوورەوە یان چوونەدەرەوەی کاڵا لە بەندەرەکان و ناوچە کەنارییەکانی ئێران جێبەجێ دەکەن.