وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا: سەرجەم هێڵە ئاسمانییەکانی ئێران تا دوو ڕۆژی دیکە دادەخرێن

سکات بەسێنت وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە 21 مانگی نۆ ڕایگەیاند کە لە 23ی مانگی نۆوە سەرجەم هێڵە ئاسمانییەکانی ئێران دادەخرێن و ڕایگەیاند کە ئەو کۆمپانیایانە کە خزمەتگوزاری پێشکەش بە هێڵە ئاسمانییەکانی کۆماری ئیسلامی بکەن، ڕووبەڕووی سزای ئەمەریکا دەبنەوە و دەستڕاگەیشتنیان بە سیستەمی دارایی نێودەوڵەتی دەپچرێت.

بەسێنت لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن بی سی ڕایگەیاندووە هیچ کۆمپانیایەک بۆی نییە خزمەتگوزاری سووتەمەنی یان فڕۆکەخانەیی پێشکەش بە فڕۆکە ئێرانییەکان بکەن یان بلیتیان بۆ بفرۆشن، هۆشداریشیدا کە ئەگەر ئەوە نەکەن لە سیستەمی دۆلار دەخرێنە دەرەوە.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا پێشتر لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی "گۆشەگیرکردنی ئابووری"دا، سزای خستبووە سەر سەرجەم هێڵە ئاسمانییەکانی کۆماری ئیسلامی.

وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا هەروەها وتی کاربەدەستانی چینی چالاکانە لە وتووێژەکان سەبارەت بە هەڵمەتی گوشاری ئابووری دژ بە کۆماری ئیسلامی بەشدار بوون. بە وتەی ناوبراو ئەمەریکا گفتوگۆی ئەرێنی لەگەڵ بەرپرسانی دارایی چین سەبارەت بە پابەندبوونیان بە سزاکانی سەر کۆماری ئیسلامی کردووە.