سێنتکۆم: 109 کەشتی بازرگانیمان ناچار کردووە ڕێڕەوی خۆیان بگۆڕن

فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند هێزەکانی ئەمەریکا تا 20ی مانگی نۆ، 109 کەشتی بازرگانییان ناچار کردووە رێڕەوی خۆیان بگۆڕن، ئەمەش بۆ دڵنیابوون لە پابەندبوونی تەواوەتیان بە ڕێسا و ڕێنماییەکانی سێنتکۆمەوە.

سێنتکۆم ئەم هەواڵەی لە هەژماری فەرمی خۆی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاو کردووەتەوە و لەگەڵیشیدا وێنەی سەربازێکی ئەمەریکای داناوە کە لەسەر کەشتی جەنگی یو ئێس ئێس جۆن پاوڵ جۆنز پاسەوانی دەدات.