فاکس نیوز بڵاویکردووەتەوە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە لێدوانێکدا بۆ ترێی ینگست، پەیامنێری ئەو کەناڵە ڕایگەیاندووە واشنتن بەرامبەر بە ئێران سێ بژاردەی هەیە کە بریتین لەوەی یان ئێران بە تەواوی لەناو بەرن یان بە زیادکردنی فشارە ئابوورییەکان بیڕووخێنن یان بگەنە ڕێککەوتنێک.
ترێی ینگست، پەیامنێری فاکس نیوزڕۆژی یەکشەممە 20ی مانگی نۆ هەروەها وتی دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاندووە سەبارەت بە پرسی ئێران بەمزوانە بڕیارێک دەدات و شتێکی زۆر گەورە لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕوودەدات.
ینگست وتیشی ترامپ سەبارەت بە بژاردەکان بۆ ئێران وتوویەتی "یان ئێران بە تەواوی لەناو دەبەین یان لە ڕووی ئابوورییەوە دەیڕوخێنین یان لەگەڵیان دەگەینە ڕێککەوتن."
ترامپ هەروەها بەو پەیامنێرەی وتووە "پرسیارەکەم ئەوەیە، ئەگەر من ئەوە بکەم، چ کاتێک دەبێت هەموو وڵاتەکە لەناو بەرم؟ باشترە ئەوان ڕێگای باش بگرنە بەر."
سەرۆک ترامپ هەروەها لەو لێدوانەدا ئاماژەی بە دیدار لەگەڵ مەسعود پزشکیان سەرۆکی ئێران کردووە و وتوویەتی لەلایەن ئەوەوە دەرگاکان کراوەیە بۆ ئەم دیدارە. ئەم لێدوانە دوای ئەوە دێت کە فاکس نیوز بڵاویکردەوە تاران لیستی مەرجەکانی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە بۆ کۆشکی سپی ناردوە.