سکات بەسێنت وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا ئەمڕۆ یەکشەممە،20ی مانگی نۆ لە نیویۆرک لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیرانی چین و سەرۆکی دانوستانکاری ئابووری چین لە نیویۆرک کۆبووەوە، ئەمەش تەنها چەند ڕۆژێک پێش ئەوەی دۆناڵد ترامپ و شی جینپینگ لە واشنتن کۆببنەوە.
بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا و چین تاوتوێی پرسگەلێک دەکەن لەوانە بازرگانی، گومرگ، ژیری دەستکرد و ڕەوتی هەناردەکردنی کانزا گرنگ و دەگمەنەکان. یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی وتووێژەکان درێژەدانە بە ئاگربەستی بازرگانی نێوان واشنتن و پەکین کە بڕیارە لە مانگی یازدەدا کۆتایی پێبێت.
گفتوگۆکان لە کاتێکدایە کە بڕیارە لە 24ی مانگی نۆ دۆناڵد ترامپ و شی جینپینگ لە کۆشکی سپی کۆببنەوە. چاوەڕێ دەکرێت پرسەکانی بازرگانی، کڕینی بەرهەمە ئەمەریکاییەکان لەلایەن چینەوە، سنووردارکردنی تەکنەلۆژیا و هەناردەکردنی کانزا گرنگەکان لە تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆی نێوان هەردوو سەرۆکدا بن.
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە واشنتن و پەکین هەوڵدەدەن ڕێککەوتن لەسەر ڕێوشوێنەکانی ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی گرژییە بازرگانییەکان بکەن بەر لەوەی سەرکردەکانی هەردوو وڵات کۆببنەوە.