وەزارەتی جەنگ دڵنیایی دەدات کە لە ڕێگەی پەرەپێدان بە تەکنەلۆجیای سەربازی نوێوە، سەربازانی ئەمەریکا لە بەرەکانی شەڕدا هەمیشە بە باڵادەستی دەمێننەوە.
بەشی توێژینەوە و ئەندازیاری وەزارەتی جەنگی ئەمەریکا دیمەنی ئەو ساتەی بڵاو کردووەتەوە کە سوپای ئەمەریکا مانگی حەوت بۆ یەکەم جار درۆنی دەریایی لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە ئێراندا بەکار هێنا.
یەکەم جارە لە مێژووی ئەمەریکادا کە درۆنی دەریایی لە بەرەی شەڕدا بەکار بهێنرێت.
جۆری درۆنەکە پێکهاتووە لە کەشتی سەر ڕووی دەریا و بەبێ لێخوڕینی مرۆڤ کار دەکات؛ بە سارۆنیک کۆرسەیر ناسراوە و لەلایەن کۆمپانیای ئەمەریکایی سارۆنیک بەرهەم هاتووە، وە بە پێشکەوتوترین ئامرازە بەردەستەکانی ژیری دەستکرد کار دەکات.
هێزە شەڕکەرەکانی ئەمەریکا بۆ یەکەم جار مانگی شەشی ئەمساڵ درۆنەکەیان بە سەرکەوتوویی بەکار هێنا بۆ ڕزگارکردنی دوو فڕۆکەوانی ئەمەریکا لە کەنداوی عومان، دوای ئەوەی کۆپتەرەکەیان لە ئەرکێکی سەربازیدا کەوتبووە خوارەوە.
مانگێک دوای ئەم ڕووداوە، فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا سێ لەو درۆنە دەریاییانەی بەکار هێنا بۆ لەناوبردنی ژێردەریاییەک و دامەزراوەیەکی چاککردنەوەی کەشتی ئێرانی.