سەرۆک ترامپ: بڕیارێکی گەورەم دەربارەی ئێران لە ڕێگادایە

سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند لە قۆناغێکی گرینگ نزیک بووەتەوە بۆ بڕیاردان دەربارەی پرسی ئێران و ئەگەری دەستپێکردنەوەی هێرشە بەرفراوانەکانی ئەمەریکا.

سەرۆک ترامپ بە دەزگای هەواڵی ئاکسیۆسی ڕاگەیاند، "بڕیارێکی گەورەم لە ڕێگادایە. ئایا دەمەوێت بچم و ئەوان [ڕژێمی ئێران] لەناو ببەم یان نا؟ بڕیارێکی گەورەیە. دەکرێت هەر شتێک لەگەڵ مندا ڕووبدات."

لێدوانەکەی ترامپ لە کاتێکدایە بڕیارە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ساڵانەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، لەسەر پرسی ئێران لە نیویۆرک لەگەڵ سەرکردەکانی کەنداو کۆببێتەوە.

سەرۆکی ئەمەریکا بە ئاکسیۆسی ڕاگەیاندووە کە دەیەوێت لەو کۆبوونەوەیەدا هەڵوێستی وڵاتانی کەنداو بزانێت.

ترامپ ڕایگەیاند، "دەمەوێت بزانم هەڵوێستیان چییە و دۆخیان چۆنە. زۆر بەرگریمان لێیان کردووە."

سەرۆک ترامپ ستایشی گەمارۆی سەر کەناراوەکانی ئێرانی لە گەرووی هورمز کرد و ڕایگەیاند، "لەو کاتەوەی گەمارۆکەمان دەستپێکردووە، تەنانەت یەک بەلەمیش نەپەڕیوەتەوە بۆ ئێران. هەوڵیان دا بەڵام تەقاندماننەوە."