ئەمەریکا ڕێگە نادات ئێران بەشداری لە کۆنگرەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بکات

ئەمەریکا ڕێگەی بە سەرۆکی نێردەی ئەتۆمی ئێران نەدا بەشداری لە کۆنفرانسی ئاژانسی نیودەوڵەتیی وزە ئەتۆم لە ڤیەننا بکات کە ئەمڕۆ دەستیپێکرد و بڕیارە چوار ڕۆژ بخایەنێت.

بڕیار بوو محەمەد ئیسلامی، سەرۆکی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، ئەم هەفتەیە ئامادەی کۆنفراسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بێت و وتاریش پێشکەش بکات، بەڵام دوای ڕێگرییەکەی ئەمەریکا، نەمسا ڤیزەی ئیسلامی هەڵوەشاندووەتەوە.

ئەم هەنگاوەش لە دوای ئەو پێشهاتانە دێت کە هەفتەی ڕابردوو ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ئێرانی بە پێشێلکاریی رێکەوتنی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆم تۆمەتبارکرد و کەیسەکەی ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایشکرد بۆ دەنگدان لەسەر سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر ئەو وڵاتەدا.

ئەنجومەنی ئاسایش بە 11 دەنگی بەڵێ و دوو دەنگی نەخێری چین و رووسیا، و دەنگ نەدانی دوو ئەندامی دیکەی پاکستان و سۆماڵ، بڕیاریدا کارنامەکە لە کۆبوونەوەکە پەسەند بکات کە تایبەت بوو بە کاراکردنەوەی کۆمیتەی بڕیاری 1737ی ئەنجومەنەکە بۆ سەپاندنی سزا بەسەر ئێراندا بەهۆی پابەندنەبوونی بە رێکارەکانی رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆم.

لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا ئێران ڕایگەیاند کە نەمسا ڤیزەی ئیسلامی هەڵوەشاندووەتەوە کە پێشتر ڤیزەی پێدرابوو.